Лента постов канала ماموستا حسن زیرک (@Hasanzirak) https://t.me/Hasanzirak نیشتمانی زیرەک ru https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Sat, 16 Aug 2025 20:22:34 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Sat, 16 Aug 2025 20:03:29 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Sat, 16 Aug 2025 20:01:42 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Sat, 16 Aug 2025 19:36:45 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Thu, 14 Aug 2025 20:34:01 +0300
حەسەن زیرەک ئێژێ
هەڵم بگرن بە سێو بە دوو ، شینم بۆ کەن بوکو خەسو 😐😎
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Mon, 11 Aug 2025 13:27:09 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Mon, 11 Aug 2025 13:26:45 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Mon, 11 Aug 2025 13:22:42 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Mon, 11 Aug 2025 13:21:05 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Fri, 08 Aug 2025 19:27:52 +0300
تاقەم تاقەم نیشتمانی جوانت پێم بەخشیوە
شاخو و دۆڵی بەرزو هەرمانت بۆم بینیوە
بەڵام بێ قەرارم بۆ ئاوی کانی نیشتمان
کە چی هێشتا پڕ دڵم خۆشیم لێ نەدیوە
#چیاوان
@hasanzirak
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Wed, 06 Aug 2025 18:04:51 +0300
📚لە ئەدەبیاتی خۆمانەوە📚

       ‌       بازی بێریان

✅ "بازی بێریان" یان" بازێ بێریان" ناوی گۆرانییەکی کوردییە کە مامۆستایان " حەسەن زیرەک، حەمەی ماملێ، مەزهەر خالقی،  ناسری ڕەزازی و ئیسمایلی سابوور و..." چڕیویانەتەوە.
✅ شیعری و میلۆدی گۆرانی "بازی بێریان" بە دەنگی مامۆستایان "حەمەی ماملێ و مەزهەری خالقی تا لە بەرهەمی مامۆستا "عوبەیدوڵڵا ئەیووبیات" ـە  بەم چەشنە:

✅ "بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
ڕێگەی بەهەشتە ئەو ڕێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبرن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێوە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبرن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژان کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
هەرچی ڕادەبرێت چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبرن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان"

✅ شیعرەکانی گۆرانی"بازی بێریان" بە دەنگی مامۆستا زیرەک.
ئەگەرچی ئامیان و سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ هۆنراوەکەی مامۆستا" عوبەیدوڵڵا ئەیوبیات" بەڵام زیرەک بە ویستی خۆی تا ڕادەیەک گۆڕاویەتی و بە بۆچوونی زۆر کەس جوانتریشی کردوون:

😏1⃣ "بازی بێریان دوورە ماڵە ئەمان ئەمان
بێری دێن دڵ دەبەن وەی وەی چاویان خەزاڵە
بێنە ماچکەم ئەو لێوە ئاڵە ئەمان ئەمان
یانە بگوشم ئەو پڕتەقاڵە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دیدەم یار بۆچیم دەکوژی
کە دەمکوژی بۆ خوێنم دەمژی
بازە بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن دڵ دەبەن شێر مەشکیان پێیە
یارم شۆخە گوارە لە گوێیە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دیدەم یار بۆچیم دەکوژی
کە کوشتوومت ئای بۆ خوێنم دەمژی".


لە دانیشتنێکی دیکەدا زیرەک هۆنراوەکانی وا لێدەکات.

2⃣ "بازی بێریان دوورە دێ یە
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
خۆم ڕاوەستاوم لەسەر ڕێیە
یار گوڵی خۆی چاوی لێیە
بازی بێریان دوورە دەستە
بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە"
و .....
دیسان گۆڕانکاری زیرەکانە:

3⃣ "بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن، بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبرن، دڵ دەبەن، بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان"


جۆرێکی دیکە زیرەک دەیلێتەوە:

4⃣ بازی بێریان دوورە شارە ئەمان ئەمان
بێری دێن دڵ دەبەن چاویان خومارە
یارم شۆخە بە لەنجە و لارەئەمان ئەمان
با بگوشم ئەو دوو هەنارە ئەمان ئەمان


6⃣وە ڕەنگە شێوازێکی دیکەی هەبێت...

بازی بێریان لە چیرۆکی" شیرین و فەرهاد"دا.
هەروا کە دەزانن فەرهاد پاڵەوان و سەنگتراشێکی بێ وێنە، عاشقی شیرینی دەستگیرانەکەی خەسرەو بووە. فەرهاد لەبەر خۆشەویستی شیرین، لەسەر کێوی بێستوون لەو شوێنەی بێرگ دەبێت لە تەنیشتی ( بازی بێریان) تا بەردەمی ئەو کۆشکەی کە شیرینی تێدا نیشتە جێیە (قەسری شیرین)، جۆگەیەکی بە قوڵنگە لە نێو شاخەکە هەڵدەکۆڵێ تا شیری دۆشراوی مەڕەکانی تێدا بڕواتە خوارەوە و شیرین هێندە ماندوو نەبێت لە قەسرەوە بڕوات بۆ بێرگ لە بان کێوی بێستوون بۆ مەڕ دۆشین.

بەڵام کورت و پوخت دەستە وشەی "بازی بێریان":
باز: باریکە ڕێگای هاتووچۆی بێری لە گوندەوە تا هەوارە. ئەم باریکە ڕێگایە ناوی بازی بێریانە.


⬅️ بێرگ :شوێنی مەڕ دۆشین
بازی بێریان :ئەو ڕێگا باریکەیە کە بێریوان (بێریڤان) ــەکان لە هەوارەوە تا بێرگ پێیدا تێ دەپەڕن.
بێریڤان: مەڕدۆش
سەرچاوە:
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نووسراوەکانی: سەلاح کوردی، ئارارات ئەحمەد ئەحمەد.
📚 هەروەها"بازی بێریان" ناوی کتێبێکە کە ژیان و گۆرانییەکانی مامۆستا ماملێ لەخۆ دەگرێ.

✍ داڕشتنەوەی:
#ئەنوەر_وڵەدبەگی
ڴەلاوێژی 2725
@hasanzirak
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:56:34 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:50:06 +0300
هەر چەند گوێ لە گۆرانیەکانی مامۆستا زیرەک ئەگرم زۆر تر تێ ئەگەم کە ئەمانە گشت قسەی دڵی منن.
کەم پێش تێ گۆرانیێک یان شێعرێک یان فیلمێک یان کتێبێک قسەی دڵمان کەن .
ئێوە بیژن لە کوێ قسەی دڵتان ئەژنەفن؟
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:29:18 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:25:13 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:24:37 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Tue, 05 Aug 2025 19:24:11 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Fri, 25 Jul 2025 19:16:08 +0300
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕا ئەگەێنین بۆ بنەماڵەی شەهیدی سەربەرزی #ژینگە کاک حەمیدی مواردی.
پاراستنی ژینگە ئەرکی سەر شان هەمو نیشتمان دۆستێکە ، بە داخەوە نیشتمانی ئێمە غارەت کراوەو وە هەمو نێعمەتەکان کە خوا بە ئێمەی داوە ڕەوانەی شارەکانی تر لە ئێران ئەکرێت ، لە حالێکا خەڵکی کوردستان شایەن ترن بە بەکار بردنی ئەو خەڵاتانەی خوا.
یەکێ لەو خەڵاتانە خەڵاتی ئاوە ، ئێمە ئەبینین کە زۆربەی زەوینەکانی ئێمە باهێرن وە زەوینی ئاوی لە کوردستانە کەمە ، لە حاڵێکا ئاوەکانی کوردستان ڕەوانەی شارەکانی تر ئەکرێ بۆ کشتو کاڵ ، ئەمە یانێ وشکەو کردنی نیشتمانی ئێمە هەروەها ئاوەدان کردنی خاکی بێگانە .
چەند نموونەێک وەکو بەنداوی تەڵوار لە بیجار کە ئاوەکەی ئەچێ بۆ هەمەوان بۆ کشتو کاڵ هەروەها بەنداوی سەقز کە ئاوەکەی ئەچێ بۆ تەورێز وە ئەوێی ئاوەدان کردۆتەوە ، هەروەها ئاوی بەنداوی ڕەبەت کە ئەویش ئەچێ بۆ ئاوەدان کردنی ئازەربایجان . هەروەها دارەکانی کوردستان کە قاچاخ ئەکرێن وە ئەدزێن
وە ئەمانە نموونەێکی کەمن لە زوڵمی زاڵم بۆ سەر کوردستان  هیوادارین دنیا ئاوا نەمێنێ وە نیشتمانێکی ئاوەدان تر ببینین
@hasanzirak
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Thu, 24 Jul 2025 20:08:32 +0300
Подробнее
12.85 k
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Thu, 24 Jul 2025 12:31:27 +0300
Подробнее
11.73 k
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Thu, 24 Jul 2025 12:30:47 +0300
Подробнее
11.66 k
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001033867677 Thu, 24 Jul 2025 12:30:28 +0300
Подробнее
11.54 k
]]>