Лента постов канала Astana-ئاستانە (@astana11a) https://t.me/astana11a ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ بنیادنانی گوتارێکی فيکريی سەردەمیانە، کە ئایین وەک ئەلتەرناتیڤی گشتی وێنا دەکات، بە نماکردنی نەوەیەکی بزۆکی گەشبیر لەژێر ڕۆشنایی دەقی بەهێزو شیکاری عەقڵيی دروستدا... ru https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 22 Aug 2025 21:02:21 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 22 Aug 2025 21:02:21 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 22 Aug 2025 14:01:42 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 22 Aug 2025 10:01:01 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 21 Aug 2025 21:01:04 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 21 Aug 2025 16:36:34 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 21 Aug 2025 14:28:29 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 21 Aug 2025 14:27:56 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 20 Aug 2025 21:01:36 +0300
"دەرفەتەکانی پەروەردە مەفەوتێنە"
م. بیلال جەلال حەداد

بۆ بەشداریکردن لە خولی هۆنین، دەتوانن داخڵی کەناڵی خولی هۆنین بن لە تەلەگرام:
https://t.me/honiin1
#هۆنین
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 20 Aug 2025 14:55:54 +0300
مانگی پەلکەزێڕینەتان لەبیرە؟

مانگی شەشی هەموو ساڵێک، بە «مانگی شانازی» دیاری کراوە بۆ هـ.ـاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزگـ.ـۆڕاوەکان و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە گشتی کە بەدرێژایی ئەم مانگە لە هەموو شار و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێپێوان و ئاهەنگی زەبەلاح دەکرا و بەڕووتی و چەندین شێوەی ناشیرین کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەگەڕان و چالاکییان دەکرد، لۆگۆی کۆمپانیا و دەزگا گەورەکان بەجارێک ڕەنگاوڕەنگ دەکران بەو بۆنەوە.

ئەمە حاڵی هەموو مانگێکی شەشی ساڵانی پێشوو بوو، بەڵام ئەمساڵ هەموو شتێک بە بێدەنگی ڕۆیشت، تەنانەت ئێمەش بیرمان چوو باسی بکەین بۆتان، هۆکارەکەش شەڕی غـ.ـەززەیە، بەڵێ غـ.ـەززە بووە تۆفانێک کە شەپۆلەکەی ئەمسەری ڕۆژهەڵاتی بۆ ئەوسەری ڕۆژئاوا تەی کرد.

ئەمجار لیبراڵەکان و ئەوانەی کە شەڕی هـ.ـاوڕەگەزخوازانیان بە شەڕێکی ماف و چارەنوسساز دەبینی بۆیان دەرکەوت کە دۆزەکەیان هیچ مانایەکی نەماوە لە سایەی ئەو جینۆساید و قەتڵوعامەی لە غـ.ـەززە دەکرێت، چ شەڕێکی ماف و ژیانە کە تۆ لە ئاست کوشتنی هەزاران منداڵ باسی مافی ڕەگـ.ـەزگۆڕین و سێکس بکەیت و بەڕووتی بە شاراندا بگەڕێیت!

ئێستا لیبراڵەکان لە ڕوژئاوا کەوتوونەتە گرێیەکی دەروونی و فیکرییەوە و هەست دەکەن لە زەمینەی سیاسیدا شکستیان هێناوە و ئەو ماف و ئازادییەی شەڕیان بۆ دەکرد تەنیا لە چەند باسێکی بچووک و بێمانا کاری کردووە و شەڕی گەورەتریان دۆڕاندووە.

تۆفانی غـ.ـەززە زۆر شتی گۆڕی، زۆرێکی دیش لەڕێیە!

#ئاستانە_Astana

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:

🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 20 Aug 2025 14:55:37 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 19 Aug 2025 21:02:30 +0300
"لە چەمکی ئوممەت دەرچووین کاتێک لە جەنگدا دۆڕاین" - وضاح خنفر
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 19 Aug 2025 14:09:02 +0300
"بەکاربردنی بەردەوام و مۆد و ڕێکلامەکان، هەموو شتێک بۆ تاک دیاری دەکەن، هەروەها بوار ناهێڵنەوە بۆ هیچ خەونێکی کەسی یان داهێنانێکی تایبەت، بەڵکوو پاڵی دەنێن تا لە چەند ڕێڕەوێکی پێشتر دانراودا ژیان بکات."

عبدالوهاب مسیری

#ئاستانە_Astana

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:

🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 18 Aug 2025 22:36:49 +0300
دیداری شاندی ئاستانە لەگەڵ شێخ أحمد السید، حسین عبدالرازق و د.محمد العوضي.
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 18 Aug 2025 20:59:01 +0300
حەوتی ئۆکتۆبەر، چۆن جیهانی بەئاگا هێنایەوە؟
د. عەبدولواحید موحەممەد
کۆڕبەندی «ئایینی ئیبراهیمی، فریوی چەمکبازان، یان جەنگی پاوانخوازی؟»
#کۆڕبەندی_ئایینی_ئیبراهیمی
#دووەمین_کۆڕبەندی_ئاستانە
#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 18 Aug 2025 15:01:28 +0300
ئامانجدار، یان ئافرەتی ماڵەوە؟
 
لە کۆمەڵە دابەشکردنێکی لاوەکیی سەیروسەمەرە کە ڕاست و دروستییەکی نییە، هەمووی بیرۆکەی هەڵەیە و لەسەر کۆمەڵە سەلمێنراوێک لە جیهانی ماددیگەرایی سەرمایەدارییەوە هاوردە کراوە کە پێناسەی ئامانج بە چوونەدەر لە ماڵەوە دەکات، سەرکەوتن لە دەستخستنی پارەدا تەسک دەکاتەوە و، زانست بە بەدەستهێنانی بڕوانامەکان کورت دەکاتەوە، ددان نانێت بە سەرکەوتوویی ئەو ئافرەتەی تێدەکۆشێت لە پێناو پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا لەسەر زانست، هیچ گرنگییەک نادات بەو ئافرەتەی لە ماڵەوە دادەنیشێت و زانست وەردەگرێت و مافی خودی خۆی و مێردەکەی و منداڵەکانی دەدات.
ئەو ئافرەتەی لە دەرەوەی ماڵ کار ناکات و بڕوانامەکانی زانکۆ بە دەست ناهێنێت، موچەیەکی نییە و هیچ یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی کۆمپانیاکان، یان کەسە بەناوبانگەکان نایناسن، دەشێت ئافرەتێکی سەرکەوتوو و ئامانجدار بێت، پێویستە ئێمەش ئەم بیرۆکەیە زۆر بە ڕوونی لە منداڵییەوە لە مێشکی کچەکانماندا بچێنین.
 
چون دایکایەتی زانست و ئارامگری و ئامادەباشییەکی زۆری دەوێت، گەیشتن بە بەدیهێنانی ئەم ئەرکە -بەو شێوەیەی خودا ڕازی دەکات- پێوستی بە قوربانیدان و ئامانجدارییەکی گەورەیە، ئەمەش واتای ئەوە نادات پێچەوانەکەی یان نەبوونی ئامانجداری هەردەم دروست ببێت لای ئافرەتی پیشەدار (ئەو ئافرەتەی دۆخ و پێویستییەکانی دەگونجێت لەگەڵ ئەوەی ببێت بە ئافرەتێکی خاوەن پیشە)، بەڵکوو واتای ئەوە دەدات کە مەفهومی «ئامانجداری» پەیوەندییەکی نییە بە کارکردن و بڕوانامە کاغەزییەکانەوە، سەرکەوتنیش تەنیا وەکوو دایکێک شتێکی سادە و کەم نییە، بەڵکوو ئەوانە کەمینەن کە بە کرداری تێیدا لێهاتوون!
 
پەرتووک: حەوا و ئاڵنگارییەکانی سەردەم

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 18 Aug 2025 15:01:24 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 17 Aug 2025 21:02:00 +0300
هۆنین تەنیا پەرتووکێک نییە ... شاکارێکی زانستییە بۆ پەروەردەی نەوەی ئێستا لەژێر ڕووناکی وەحیدا.

لە سەردەمی پووچگەرایی و سەرگەردانیدا، ئەم پەرتووکە دەبێتە ڕێنماییەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ئیمانی و چارەنووسسازەکانی وەک پروپووچی، پەروەردەی دروستی سێکسی، تەکنەلۆژیا و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیاری منداڵان.

هۆنین ... ڕێگەیەک بۆئەوەی جگەرگۆشەکانمان لە شا ڕێ لا نەدەن بەرەو کوێرە ڕێگەکانی ژیان.

بۆ داواکردنی ئەم پەرتووکە، ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەرەوە:
https://forms.gle/qCNMPjP2S8sUhAWy5

#ئاستانە_Astana
#هۆنین
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 17 Aug 2025 14:12:12 +0300
خوا ئێمەی ناردووە

«ترەمپ» تا ئێستا چەندین جار وتوویەتی کە ئەو لە لایەن خواوە ئەرکێکی پێ سپێردراوە کە دەبێت ڕایی بکات، هەر لەبارەی ترەمپەوە «مایک پۆمپیۆ» وەزیری پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاتێک پرسیاری لێ کرا کە ئایا پێی وایە ترەمپ وەک «شاژنە ئیستیری» ناو تەوڕات وایە و خوا ناردوویەتی بۆ پاراستنی جولەکە؟ وتی: "وەک مەسیحییەک، بەڵێ پێموایە دەکرێت".

«لیندسی گراهام»، سیناتۆری کۆماری لەناو ئاپۆڕایەکی پشتیوانانی حیزبەکەی وتی: "ئەگەر ئەمریکا دەست لە ئیسرائیل بەر بدات ئەوا خواش دەست لە ئەمریکا بەردەدات"، بەمدواییەش ناتانیاهۆ کاتێک پرسیاری خەونی ئیسرائیلی گەورەی لێ کرا کە جیا لە غـ.ـەززە، چەند وڵاتێکی عەرەبیی تریشی تێ دەکەوێت، بەڕوونی وتی: "بەڵێ، من زۆر وابەستەی ئەو تێڕوانینەم و هەستەکەم لە ئەرکێکی مێژوویی و ڕۆحی دام".

هەمووان لە ئەرکێکی دینی دان و پێیان وایە خوا ناردوونی، هەمووان خەونی گەورەیان هەیە و دان بە سنوورەکاندا نانێن و بە موڵک و میراتی لەمێژینەی خۆیانی دەزانن، تەنها بۆ تۆی مسوڵمان قەدەغەیە کە بەمجۆرە بیربکەیتەوە!

هێشتا پێتوایە ئەم جەنگە جەنگێکی ئایینی نییە؟!

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 17 Aug 2025 14:11:56 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sat, 16 Aug 2025 14:11:56 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sat, 16 Aug 2025 14:11:54 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 15 Aug 2025 16:42:24 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 15 Aug 2025 14:04:31 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 15 Aug 2025 10:04:45 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 14 Aug 2025 21:39:56 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 14 Aug 2025 21:01:12 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 13 Aug 2025 21:04:36 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 13 Aug 2025 14:49:02 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 12 Aug 2025 20:17:07 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 11 Aug 2025 19:45:20 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 11 Aug 2025 19:45:18 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 11 Aug 2025 14:01:39 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sat, 09 Aug 2025 14:33:20 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sat, 09 Aug 2025 14:32:58 +0300
غـ.ـەززە، شکێنەری ئیرادەی ڕۆژئاوا!

یەکێک لە تەڵەکە زۆر گەورەکانی ڕۆژئاوا و داگیرکەر کە لە جیهانی ئیسلامید️ا ناشتیان، بریتیبوو لە بەش بەشکردنی سنوورەکان و جیاکردنەوەی دەوڵەتەکان. بریتیبوو لەوەی بۆ یەکەم جار ئەو دیاردە نامۆیە بێتە ئاراوە کە کەسێکی ئەهلی شام کەسێکی ئەهلی عێراق بە غەیری خۆی بزانێت، لە یەکگیانی و یەکجەستەییەوە جیهانی ئیسلامییان بەش بەش کرد و بۆ هەر پارچەیەک ناوێکیان دانا و لە یەکیان دابڕاندن، ئازادی هاتوچۆ و یەکتربینینیان لە ئوممەت مەحرووم کرد، وەکو شاعیر دەڵێت:
كَيْفَ الْمَزَارُ وَقَدْ تَرَبّعَ أَهْلُهَا ... بِعُنَيْزَتَيْنِ وَأَهْلُنَا بِالغَيْلَمِ

ئەم جیاکاری و دابڕاندنە مەترسیدارترین شت بوو بۆ گەورەترین سیمبوولی ئیسلامی کە ئوممەتە، ئەو چەمکەی کە لە غەیری ئیسلام لە ئایین و میللەت و گەلەکانی دیکەدا نایبینیت، بەڵام لەمە مەترسیدارتر بریتییە لە ڕیشەکێشکردنی رۆحییەتی ئوممەت کە ئەمەش نزیکەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لەدوای ڕووخانی خەلافەتەوە پێوەی دەناڵێنین، نەمانی ناسنامەمانە.

خۆبچوککردنەووەی خۆمان لە ناو دەولەتۆچكەی مۆدێرندا و خۆ پابەند کردنمان پێوەی، وەکوو چۆن مەڕ خۆی پابەند دەکات بە سیاجی تەویلەیەکەوە، بە هەمان شێوە دامەزراندنی نەتەوەپەرستی و چەقین لەناو قوڕ و لیتەی زاڵکردنی خوێن بەسەر ئوممەتدا، کە ئەم دواهاتانە شتانێکی زۆر نامۆ و سەیرە دەربارەی ئوممەتی ئیسلامییەوە.

بەڵام ئێمە بڕوانینە (غـ.ـەززە) دەبینین هەموو ئەو ڕێڕەوە پیسانەی ئوممەتیان تێدا چەپاندووە ڕادەماڵڕێن، هەموو ئەو سنوورە دەستکردانەی چەڕچڵ و هاورێکانی کە لە مەزرەعەکانی ئەورووپاوە دەیانکێشا شكێنراوە، دیسانەوە موسڵمان هەست بە رۆحییەتی ئوممەت دەکات، دیسانەوە فەرمایشتەکانی نازدارمان هەست پێ دەکەین کە دەفەرمووێت: (کالبنیان)، یاخود (کالجسد واحد).

ئاخۆ چی وا لە تاکێکی کورد دەکات کە هەزاران کیلۆمەتر لە غـ.ـەززەوە دوورە هەستێت بە ناردنی خانەنشینییەکەی؟ چی وا دەکات سنوورەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی بشكێنرێن و موسڵمانییەتی و ئیمان و ئیحسان جێگرەوەی نەتەوەپەرستی بێت؟ هەموو ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئوممەتیبوونی موسڵمانان بشكێنێت، هەرچەند کۆت و بەندەکان چەنێک سەخت بن و تەڵە و فێڵی داگیرکەری ئەورووپی چەنێک بەهێز بێت.

غـ.ـەززە وای کرد هەست بە بووژانەوەی ناسنامەی خۆمان بکەین و دووبارە بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمانەی کە موسڵمانێک دەیتوانی شەرق و غەرب ببڕێت بە بێ بازگەی سنووری و ڤیزا و ڕێگای داخڵبوون کە ئەمانە هەمووی لە سیمای دەوڵەتی مۆدێرنی نەتەویین.

بە ڕاستی مایەی ڕەشبینی و نائومێدییە بۆ ڕۆژئاوا دوای چەندین دەیە و سەدان پلان و مەزەندەی هەزاران ملیار دۆلار بۆ جیاکردنەوەی ئوممەت لە موسڵمان، بۆ مەگەر چی ماوە نەیکەن بۆ لاوازکردن و شکاندنی نەفسییەتی موسڵـمان، چەندەها فیرعەون و جانەوەری وەکوو ئەتاتورکیان دروست کرد تاوەکوو بنەماکانی ڕۆژئاوا بچەسپێنێت.

هەروەها ئیستیعمار و داگیرکاری نوێ و چاندنی سەدان بنکەی سەربازی و ڕێکخراوی سپۆنسەرکراو و دەسەڵاتداری خەسێنراو بە زاڵکردنی ڕۆشەنبیری ڕۆژئاوایی و وەگەڕخستنی چەندەها کەناڵ و میدیا بۆ سڕینەوەی شوناسی موسڵـانییەتی، نەیانتوانی کارێک بکەن هەستی بەرپرسیارییەتی نێوان موسڵمانان بشكێنن کە غەیری ئایین هیچ شتێک نایبەستێتەوە بە غـ.ـەززەوە، بەڵام ئامادەیە کە قوتی خۆی بگرێتەوە و بینێرێت، نەیانتوانی چەمکی ئوممەت و یەکدڵی و یەکهەستی لە ناخماندا ڕیشەکێش بکەن.

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 08 Aug 2025 10:04:15 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 07 Aug 2025 14:01:31 +0300
مارمێلکە، پاڵەوانەکەی هێزی کێشکردن!

لە ئێوارەیەکی بێدەنگدا لە باخچە یان ماڵەوە، لەوانەیە ئەو مارمێلکە بچووکە ببینیت کە بەبێدەنگی و خشپەیی و بەوپەڕی چوست و چالاکییەوە بە دیوارەکەدا هەڵدەگەڕێت، بەبێ هیچ دەنگێک یان خلیسکان و کەوتنێک، بگرە هەندێک جار سەرکێشی لەگەڵ هێزی کێشکردندا دەکات و بە سەقفەکەوە سەراوژێر خۆی هەڵدەواسێت.

لە ڕاستیدا ئەمە نە جادووە، نە کیمیاییە نە سیکۆتین و ماددەی لکێنەر، بەڵکوو ئەگەر ورد ببیتەوە دەبینیت بنی پێیەکانی دەزووی وردبینی بچووکی تێدایە کە پێی دەوترێت (setae)، ئەویش وردتر دەبێتەوە بۆ یەکەیەکی بچووکتر (spatulae) کە قەبارەکەی یەک لە ١٠ هەزاری ئەستووری مووی مرۆڤە.

ئەم دەزووانە بە هێزێکی فیزیایی نادیار لەگەڵ ڕووکارەکاندا پێک دەلکێن بە ناوی (van der waals forces) کە هێزێکی کێشکردنی لە نێوان تەنۆلکەکان لاوازە، بەڵام کاتێک هێزەکە ملیۆنان جار کۆ دەکرێتەوە دەبێتە هێزێکی یاسا شکێن، ئەمەش وردی ئەندازیاری زیندەیی دەردەخات کە لە ئاستی نانۆییدا چ موعجیزەیەک نیشان دەدات.

ئەم تایبەتمەندییە نە شوێنەوار جێ دەهێڵێت نە بەپێی کات بەسەر دەچت، هەروەها بە ئاسانی لە لایەن مارمێلکەکەوە هەڵدەکرێت و پێدەکرێتەوە، لێرەوە زانست هەوڵی دا لاسایی ئەم ئەندازە ناوازەیە بکاتەوە و چەندین داهێنانی لێ هەڵێنجرێت، لە ئامێرە پزیشکییەکانی نەشتەرگەرییەوە کە بۆ توند لکان و گرتنی شانە هەستیارەکان بەکار دێت، تا دروستکردنی ڕۆبۆت کە بە هەمان میکانیزم بە دار و دیوارا هەڵدەگەڕێن، لەگەڵ دروستکردنی شریتی لکێنەری وشک کە هەزاران جار بەکار دەهێنرێتەوە.

کێ بیری لەوە دەکردەوە مارمێلکەیەک ئەو هەموو نهێنییە ئەندازەییە هەڵ بگرێت؟!

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 07 Aug 2025 14:01:28 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 05 Aug 2025 14:26:12 +0300
چەکەکانتان دابنێن، با وەک مەڕ سەرتان ببڕین و زەوییەکەشتان داگیر بکەین!

ئەگەر لە بۆسنە تێنەگەین لە غـ.ـەززەش تێناگەین، سەرەتا لە بۆسنە تێبگەین، بۆ ئەوەی لە غـ.ـەززە و ئەوەی ڕوو دەدات تێبگەین، ئیدی تووشی سەرسوڕمان نابین.

ئەو جەنگەی صڕبەکان هەڵیانگیرساند بەرانبەر موسڵمانانی بۆسنە، (٣٠٠) هەزار موسڵمانی تێدا شەهید بوو و (٦٠) هەزار ژن و منداڵ دەستدرێژییان کرایە سەر، نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤی تێدا ئاوارە بوو، لەبیرمان ماوە، یان بیرمان چۆتەوە، یاخود هەر هیچی لە بارەوە نازانین؟!

«کرستیانا ئەمانپور» لە (سی ئێن ئێن)ـەوە باسی ڕووداوەکەی بۆسنە دەکات و دەڵێت: "شەڕەکە وەکوو شەڕەکانی سەدەکانی ناوەڕاست بوو، موسڵمانەکان دەکوژران، گەمارۆ دەدران و برسی دەکران، ئەورووپا ڕەتی کردەوە دەستێوەردان بکات و، ڕایگەیاند کە «ئەوە شەڕێکی ناوخۆییە.» ئەم قسەیەش زۆر بێبنەما بوو! ئەم هۆلۆکۆستە چوار ساڵی خایاند، صڕبەکان (٨٠٠) مزگەوتیان تەختی زەوی کرد کە مێژووی دروستکردنی هەندێکیان بۆ سەدەی شانزەی زایینی دەگەڕایەوە، هەروەها کتێبخانەی مێژوویی «سرایفۆ»یان سوتاند.

دایک دەستی سەربازە صڕبییەکانی دەگرت بۆ ئەوەی جەرگەگەی سەرنەبڕن، ئەوانیش دەستی دایکەکەیان دەبڕی و لەبەرچاویدا چەقۆیان بە ملی کۆرپرکەیدا دەهێنا.".

وانەکانی مێژوو بۆ ئەوە نییە منداڵی پێ بخەوێنین!

#ئاستانە_Astana

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە سەردانی ماڵپەڕی ئاستانە بکەن:

https://astane.org/CatDetail.aspx?id=3767&MapID=1&FolderID=8

نووسینی: فەهمی هوەیدی
وەرگێڕانی: میران مەجید
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 05 Aug 2025 14:26:06 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 04 Aug 2025 21:15:22 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 04 Aug 2025 14:37:28 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 04 Aug 2025 14:37:26 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 01 Aug 2025 21:06:30 +0300
بەناوبانگکردنی کەسە بێنرخ و پووچەکان

یەکێک لە دیارترین سیماکانی دیاردەی پووچێتی بریتییە لە بەناوبانگکردنی کەسانی پووچ و بێکەڵک بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر جەماوەر، بەتایبەتتریش نەوەی تازەپێگەیشتوو. ئەم گەورەکراوانەن درەختی پووچێتی ئاو دەدەن و پەرەی پێ دەدەن و دەيڕازێننەوە، هەر بۆیە دەتوانین دیاردەی پووچێتی بە دیاردەی هیچوپووچەکان ناو بنێین، یاخود دیاردەی پێشەوایەتیی ڕوەیبیزەکان.

دەتوانین ئەم ناودارانە بەوە پێناسە بکەین کە چەند کەسێکی خاوەن پەڕە و ئەکاونتی جەماوەری فراوانی فۆڵۆوەرن، لە ڕێیەوە دەتوانن بگەنە سەدان هەزار و ملیۆنان لە خەڵکی، ژیانی ڕۆژانەی خۆیان و ئەو شتە ماددیانەی بەدەستیان هێناوە بۆ جەماوەرەکانیان پەخش دەکەن. پەیوەندی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیانی تێدا بە خەڵکی پیشان دەدەن، داواکاریی بینەرەکانیان جێبەجێ دەکەن و، پرسیارەکانیان وەڵام دەدەنەوە، لە ڕێگەیەوە شیکاری و کۆمێنتیان لەسەر ئەو ڕووداوانەی لە نێوان خۆیان و شوێنکەوتووەکانیاندا هاوبەشە دەبێت، ئەم سەکۆیانە بە ئامرازێکی پارە پەیداکردن دەزانن و لە ڕێی ڕیکلام و بانگەشە جۆراوجۆرەکانەوە گیرفانەکانیان پڕ پارە دەکەن.

هەر کەسێک سەرنجی بارودۆخی ئەم کەسە بەتاڵ و تافیهانە بدات دەبینێت لە ئاستی زانستی، فەرهەنگی، خێزانی و کۆمەڵایەتیدا هیچ هۆکارێکی ناوداربوونیان تێدا نییە، جگە لە تاکە هۆکارێک ئەویش هەبوونی جەماوەرێک کە لە دەوریان کۆ بوونەتەوە. لە پێناوی هیچ شتێک نا جگە لە پووچێتی، گاڵتەجاڕی، ڕابواردن و شتی بێسوود.

ئەگەر ئەم نەوەیە بەبێ گرنگیدان بە واتا و ئامانجە بەرزەکان پەروەردە بکرێن، ئەوە بەدەستی خۆمان لەسەر پڕوپووچی پەروەردەمان کردوون؛ چونکە هیچ هەڵبژاردەیەک نییە، یان ئامانجی بەرز، یان پڕوپووچێتی.

هۆنین

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 01 Aug 2025 21:06:25 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 01 Aug 2025 14:05:56 +0300
زنجیرەی (ئەزیزم خودا هەیە) - ئەڵقەی دووەم: خودا ئاگای لە هەموو دروستکراوەکانیەتی | خولی «هۆنین»

ئەم زنجیرەیە کە بەشێکە لە وانەکانی خولی هۆنین، کۆمەڵێک پەیام و ئامۆژگاری جۆراوجۆری لەخۆگرتووە کە لەڕێگەی کورتەفیلمی پەروەردەییەوە پێشکەشدەکرێت
بۆ بەشداریکردن لە خولەکە سەردانی کۆمێنت بکەن
#هۆنین


بۆ بەشداریکردن جۆینی ئەم چەناڵە بکەن:
https://t.me/honiin1
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 31 Jul 2025 21:05:22 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 31 Jul 2025 20:59:33 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 31 Jul 2025 14:10:29 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Thu, 31 Jul 2025 14:10:22 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 30 Jul 2025 22:34:48 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Wed, 30 Jul 2025 20:01:43 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 29 Jul 2025 21:09:35 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Tue, 29 Jul 2025 21:09:25 +0300
زیانی ڤلۆگەرەکان!

یەکێکی تر لە زیانە هەرە گەورەکانی ئەو ڤلۆگەرانەی سەردەمی سەرمایەداری و مۆدێرنە، بێجگە لە دژیەکی لەگەڵ بابەتەکانی شەریعەت و فەلسەفەی پشت ئەو بابەتانە وەکوو: «نیقاب، حیجاب، ڕیش، وتنەوەی زاراوە شەرعییەکان و … تاد.» کە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاری دەهێنن، ئەوەیە کە ماڵوێرانکەرن و ژیانە هاوسەردارییەکان وێران دەکەن.

لەبەرئەوەی ئەو ڤلۆگەرانە ژیانێکی فانتازی (خەیاڵی) نیشانی بینەرەکانی خۆیان دەدەن و چەند چرکەساتێکی کورت تۆمار دەکەن، ئەو چرکەساتانەش تەنیا چرکەساتی خۆشی و ئارامی و گەشت و گەڕانن، دەزانن ئەوە چرکەساتە فانتازیانە چەند گاریگەری گەورە و لاوەکی خراپی هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو گەنجانەی کە هێشتا هاوسەرگیرییان پێک نەهێناوە و پاشخانێکی مەعریفی ئەوتۆیان لەمەڕ ژیانی هاوسەرگیری و کێشە و بەرپرسیارەتییەکانی نییە.

ئەم گەنجانە تووشی وەهم دەبن کە هاوسەرگیری پێک دەهێنن، تووشی شۆک دەبن کە دەبینن هیچ وا نەبوو و وا نییە، هەروەها ئەو گەنجانەشی کە خێزانیان پێک هێناوە و دەستفراوانن لە ڕووی ماددییەوە، لەو شتە درۆیانە تێنەگەن و ژیانایان بەو ساتە درۆینانە بەراورد بکەن، تووشی چەندان ئاریشەی دەروونی دەبن، لەوانە خەمۆکی و بێزاریی و … تاد.

ئاریشەی گەورەتر ئەوەیە ئەو شتانە دەبنە هۆی ئەوەی کە «خیانەت، گومانی خراپ بە لایەنی بەرانبەر، لێکدابڕانی خێزانی» دروست ببن، وەک دەبینین ساڵانە چەند هەزار حاڵەتی «لێکجیابوونەوەی خێزانی» لەم هەرێمە پڕ لە کێشە و کەمی خزمەتگوزارییە ڕوو دەدەن، لەوانەیە ئەو لێکجیابوونەوانەش دواتر چەند کێشەی تری بنەماڵەیی و عەشایەری دروست بکات.

گرینگە کۆمەڵگە لەو بابەتە پووچانە و سەردەمە پڕوپووچییە ئاگادار و هۆشیار بکرێنەوە.

هشیار ئیسماعیل ماندیانەیی

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Mon, 28 Jul 2025 14:22:18 +0300
گومانی ئیسلامی و گومانی مۆدێرنە

ئیسلام ڕێگری لەوە ناکات کە عەقڵی مرۆڤ گومان بکات، بەڵکوو شەرعییەتی داوە بەوەی کە گومان بکات، بەڵام گومانکردنی ئیسلامی گومانێکە کە ئامراز و پێشەکییەکە بۆ گەیشتن بە دڵنیایی.

جیاوازیی گومانی ئیسلامی لەگەڵ گومانی مۆدێرنە ئەوەیە کە گومانی مۆدێرنە پێچەوانەی دڵنیاییە، چونکە لە ئیسلامدا کاتێک کەسێک دەڵێت: "گومانم هەیە" واتە: "من داوای بەڵگە دەکەم، کاتێکیش بەڵگەت پێ دام، ئەوا دەگەم بە دڵنیایی." بەڵام گومانی مۆدێرنە وەک خەسڵەتێکی ڕۆتینی ژیانی مرۆڤە کە وا دەکات مرۆڤ ژیانی خۆی لەسەر گومان بونیاد بنێت، هەر لەبەر ئەمەشە بیرۆکەی «حەقیقەتی ڕێژەیی» دروست بووە.

لە فەلسەفەی ئیسلامیدا; ئێمەی موسڵمان بڕوامان وایە کە خودی ڕێژەیی حەقیقەتی هەیە، بەڵام بڕوامان بەوە نییە کە حەقیقەت ڕێژەیی بێت!

د. نایف بن نەهار

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 27 Jul 2025 20:00:00 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 27 Jul 2025 17:04:48 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 27 Jul 2025 17:04:48 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 27 Jul 2025 14:23:06 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sun, 27 Jul 2025 14:22:55 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Sat, 26 Jul 2025 14:06:34 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 22:03:49 +0300
دوو ساڵ بەر لە ئێستا، «ئاستانە» ئێوەی ئاشنای ئەو کونی بزنمژۆکانە کرد

بابەتی «هەڵمەت دژی خاوەن کۆرسەکانی خودناسی و خاتوونە ڤڵۆگەرەکان» کە نزیکەی چەند ڕۆژێکە زۆرینەی پلاتفۆڕمەکانی دایگر کردووە و، بابەتەکە گەیشتوەتە کەناڵەکان، هاتووم بیرتان بخەمەوە کە ئاستانە دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئەم بابەتەی بەشێوەی خول و مامۆستای شارەزا و، بینراو و خوێنراو پێشکەش کرد.

خولەکە بریتی بوو لە خولی «ئیلحادی ڕۆحی» کە باسی لە: وزەی ئاگایی، تەناسوخی ئەرواح، خودناسی، ئاشتبوونەوە لەگەڵ خۆت، مێدیتەیشن، یۆگا و دەیان ناونیشانی تر ... بە بەڵگەی ئەکادیمی و مێژوویی و زانستی و شەرعی هەمووی ڕوون کرانەوە و، بە بابەتی کتێبیش پێشکەشیان کرد لەژێر ناونیشانی «ئیلحاد وەک خۆی، ڕێبازە فەلسەفییە ئیلحادییە ڕۆحییەکان، ئیلحادی ڕۆحی و مەترسییەکانی لەسەر بیروباوەڕ و عەقڵ».

سوپاس بۆ خوا خۆم ئاگادارم چەندێک چاوی دەیان ئافرەتی کردەوە و توانییان لەژێر ئەو هۆشیارییە بەئاگا بێنەوە، ئیمان و عەقڵ و، پارەکانیان بپارێزن بۆ کۆمەڵێک بابەت کە جگە لە بزنسێک هیچی تر نییە.

بابەتی دواتر کە لەژێر ناوی «بڵۆگەری» ناوی دەرچووە کە وەک ئاستانە بە بەرهەمی کتێبی: «بەرنگاربوونەوەی پڕوپووچی» بڵاویان کردەوە، زۆر بابەتی تێدا باس کراوە دەربارەی ئەوەی کە تۆ لە ژێر ئەم ڕیکلام و ژیانە درۆینەی ئەواندا نەفسی ماندووت بۆ کوێ دەڕوات و، چۆن ئەم پارە و سامان و بەراوردکارییە خۆشی و دیین و کاتت بۆ ڕێگەیەکی وێڵ دەبات.

سەنوارە قەرەداغی

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 22:03:36 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 17:21:41 +0300
«هۆنین» ھەفتەی یەکەمی تێپەڕاند و چەندین وانەی تایبەت لەم ھەفتەیەدا وترانەوە.

تۆی بەشداربوو ھەفتەی دووەم چۆن ھەڵدەسەنگێنیت (مەنهەجی هۆنین و وانە زانستیەکان) ؟
بەڕێزتان وەکوو بەشداربوویەکی خولەکە چ سەرنج و تێبینییەکتان هەیە ؟

تا چەند خولی هۆنین لە ئاست چاوەڕوانییەکانت بووە ؟

لەڕێگەی فەیسبووەکەوە دەتوانن سەرنج و تێبینیەکانتان بنوسن
https://www.facebook.com/share/p/1CFVCKZTT6/
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 14:08:39 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 14:07:39 +0300
جوملەفرۆشەکانی ناوماڵ و تێکدانی کۆمەڵگە!

جۆرێک لە بازرگانی پەیدا بووە جیاواز لە هەموو بازرگانییەک، کێشەکەشی ئەوەیە بازرگانییەکی سادە و ئاسانە، نە سەرمایەی دەوێت و نە پلان و نە بەرهەم و فڕۆش، کاڵاکانی ئەم کاسپییە خودی خۆتی لە: ژیانی کەسیت، تایبەتمەندییەکانت، جوانیت، هاوسەر و مناڵەکانت، گەشت و گەڕانت، پشوو و وچانت، تەنانەت کێشە و شەڕی ماڵەوەشت.

ئەمانە کاڵای تۆن، کڕیارەکانیشت بریتین لە هەموو کۆمەڵگە، بە جارێک هەموو دونیا بە دیار ژیانی تایبەتی تۆوە دادەنیشن و چاوت لێ دەکەن و هەندێک جاریش پێت پێدەکەنن، بەڵێ ئەمە کەسابەتی بەناو ڤلۆگەرە تازەکانە.

ڤلۆگەرەکان خۆیان سەرێکی کێشە و کارەساتەکەن، ئەوسەری کێشەکە خودی کۆمەڵگەیە کە بە هۆی ئەمانەوە خەڵک ژیانێکی زۆر نموونەیی دەکەوێتە بەر چاو، ژن دەکەوێتە بیانوو لە پیاو و، پیاویش دەکەوێتە بیانوو له ژنەکەی، مناڵ دەکەوێتە بیانوو لە دایک و باوکی، لافاوێک کێشە و تێڕوانینی هەڵە بۆ ژیان و ژیانکردن دروست دەبن بە هۆی نماییشی ساختەی چەند کەسێکەوە.

بۆ ئەوەی ژیانت لێ نەشێوێت، تێڕوانینت بۆ ژیانکردن و کار و کات بەسەربردنەکانت تێکنەچێت، نماییشی ساختە ژیان لە خۆت و خێزانەکەت تێک نەدات، باشترین چارەسەر بریتییە لە بایکۆتکردنی ئەم کەسابەتە ماڵ وێرانکەرە.

#ئاستانە_Astana
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001489611193 Fri, 25 Jul 2025 10:01:41 +0300
ئەوەی کەسێک بە ناحەق بکوژێت وەک ئەوه وایه هەر هەموو خەڵکی کوشتبێت!


#پەیامەکانی_قورئان
#ئاستانە_Astana

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:

🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس
Подробнее
]]>