Лента постов канала فێرگەی دایکە عائیشە (وەرزی دووەم) (@diykabaeha) https://t.me/diykabaeha ru https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sat, 16 Aug 2025 15:21:47 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Thu, 14 Aug 2025 19:20:12 +0300
گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی و ناخۆشی و ته‌سك و ته‌نگ بوونی دڵ، خۆشه‌ویستی له‌راده‌به‌ده‌ر و خۆخه‌ریكردنه‌ به‌ دونیا زیاتر له‌ ئاخیره‌ت,
چونکە هه‌ر دڵێک بیر و هۆشی له‌ ئاخیره‌ت بێت زیاتر له‌ دونیا هه‌رگیز تووشی بێتاقه‌تی نابێت و دائیمه‌ن له‌ خۆشیدا ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ سروشتی هه‌موو دڵێكه‌.
ئه‌بو هیشام ره‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: (خوای په‌روه‌ردگار نه‌خۆشی دروستكردوه‌ و چاره‌سه‌ریشی داناوه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ دونیایه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش وازهێنانیه‌تی)
[📗الزهد لابن أبي الدنيا :صـ٤٠]

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Mon, 04 Aug 2025 22:18:10 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sun, 03 Aug 2025 21:32:39 +0300
وَذَكِّرْهُم بِأَيَّامِ اللَّهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ

چەند جار نەخۆش کەوتیت و ئێش و ئازار ژیانی لێ تاڵ کردیت پاشان خوای الشافی شیفای دایت و ئازارەکانیشی بیر بردیتەوە!!؟

چەند جار دڵ تەنگی ڕووی تێ کردیت و واتئەزانی دونیا ڕوخاوە بەسەرتدا پاشان خوای اللطیف لوتفی پێ کردیت و قورسای سەردڵتی سوک کرد!!؟

چەند جار زوڵمت لێکراو دڵت شکێنرا پاشان خوای الجبار سارێژی دڵی شکاوی کردیت و لەشوێنێکی ترەوە قەرەبووی بۆ کردیتەوە!!؟

چەند جار بێ ڕزق بویت و داوات لەخوای الرزاق کرد پاشان پێی بەخشیت و ناخۆشیەکانیشیت بیر چویەوە!!؟

پێویستە هەریەکەمان چاکەکانی خوای پەروەردگار بەرامبەر بەخۆمان بێنینەوە بەرچاومان و بیرمان پڕبکەین لێی، وە بەسەر سەختیەکانی ئێستەدا زاڵبین و بەدڵی پڕ یەقین بڵێین هەر ئەو خوایەی ئەوکات ڕزگاری کردم لەناخۆشیەکان و سەبرو ئارامی پێبەخشیم و بەباشتر قەرەبووی کردمەوە ئەتوانێت ئێستایش ڕزگارم بکات!
چی هەیە لەدەستەڵاتی خوای گەورە دەربچێت( وهوعلی کل شيئ قدیر)

هەر گیز لەکاتی ناڕەحەتی و تاقیکردنەوەکان خۆت مەشغوڵ مەکە بە دیوی دەرەوەی موسیبەتەکە بەڵکو بیر لە خوای الحکیم بکەرەوە کە ئاخۆ چ حیکمەتێکی گەورەی لەپشت ئەم ناڕەحەتی و موسیبەتە داناوە و زانایا بەحاڵمان ، داوای لێبکە کە سەبرت پێبدات و بەرچاو ڕوونت بکات وە یەقینی تەواوت هەبێت توانای هەڵگرتنی ئەم تاقیکردنەوەیەت هەیەوە خۆشی و شادی بەدوادا دێت..

( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ۚ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا)




https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sat, 02 Aug 2025 09:50:33 +0300
لە کۆتاییەوە دەست پێ بکە!
کاتێک مرۆڤ بیر لەمردن دەکاتەوە، ئەوە لەکۆتاییەوە دەستی پێکردووە، ئەوە ئەو کەسە ڕێگای ڕاست دەگرێتە بەر! هەرگیز وانەزانی بیرکردنەوە لە مردن یانی: وازهێنان لە دونیا! نەخێر! بەڵکوو دەتوانی بیر لەمردن بکەیتەوە و کاریش بکەیت، بڕوانامەی بەرزیش بەدەست بێنیت و زۆرشتی تر، بەڵام ئەگەر بیرکردنەوە لەمردنت خستە نێو کاری ڕۆژانەی خۆتەوە، ئەو کاتە ئیتر کارەکانت بە پوختی ئەنجام دەدەی، بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: زۆر بیر لەو شتە بکەنەوە کە خۆشییەکان دەپچڕێنی، واتە مردن.

د.موحەممەد ڕاتب نابلوسی

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Wed, 30 Jul 2025 18:51:49 +0300
هەموو کەس لەسەری نیە ببێتە زانا لە دیندا
بەڵام :
هەموو کەسێک لەسەری واجبە فێری بنچینەی زانستەکان ببێت!
"لە عەقیدە و عیبادەت و تێگەیشتنی قورئان و فەرموودە."ئەگەرچی پسپۆڕی لە هەر بوارێکی تری ژیاندا هەبێت.
لەسەردەمی ئێستاشدا هیچ عوزرێک نەماوەتەوە لەلایەن خەڵکی بۆ فێرنەبوونی زانست.
بۆیە ئەی ئەو کەسەی کە پسپۆڕیەکەت لە بواری دیندا نیە
ئەی ئەوەی کە دکتۆری
ئەی ئەوەی کە ئەندازیاری
ئەی ئەوەی کە لە تەکنەلۆژیا شارەزای
ئەی ئەوەی کە کاسبکاری
ئەی ئەوەی کە مامۆستای
ئەی ئەوەی کە ئافرەتی ماڵەوەی....هتد
لەسەرت واجبە کە فێری دینەکەت ببیت..

هیچ نەبێت دەبێت پوختەی تەفسیرت هەبێت و بیخوێنی، هیچ نەبێت لە فەرموودەدا ئەربەعینی نەوەویەک بخوێنیت، هیچ نەبێت لە فقهدا لە مەزهەبی وڵاتەکەی خۆتدا کتێبێک بخوێنی، هیچ نەبێت کتێبی عەقیدەیی بخوێنیت، وە دواتر ئەگەر کرا خوێندنی کتێبە درێژترەکان، ئەوە کەمترین هەوڵدانە بۆ فێربوونی دینەکەت.

"شیخ محمد صالح المنجد"

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Mon, 28 Jul 2025 21:51:42 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sun, 27 Jul 2025 23:32:23 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sun, 27 Jul 2025 23:32:23 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Sat, 26 Jul 2025 09:32:26 +0300
هەموو چێژێک کە مرۆڤ لەدەستی دەدات، دەتواندرێت بەئاسانی بگەڕێندرێتەوە، تەنها چێژی (ئیمان) نەبێت، وازی لێ بهێندرێت بەسەختی نەبێت ناگەڕێتەوە، چونکە (ئیمان) بەشکۆ و بەقەدرە، پشت لەکەسێک دەکات کە ڕووی لێ وەڕگێڕاوە.

پێشەوا عبدالعزیز الطریفی

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Fri, 25 Jul 2025 14:23:39 +0300
جۆرێک بازرگانی پەیدا بووە جیاواز لە هەموو بازرگانییەک کێشەکەشی ئەوەیە بازرگانییەکی سادە و ئاسانە، نە سەرمایەی دەوێت و نە پلان و نە بەرهەم و فڕۆش، کاڵاکانی ئەم کاسپییە خودی خۆتی لە: ژیانی کەسیت، تایبەتمەندییەکانت، جوانیت، هاوسەر و مناڵەکانت، گەشت و گەڕانت، پشوو، تەنانەت کێشە و شەڕی ماڵەوەشت.
ئەمانە کاڵای تۆن، کڕیارەکانیشت بریتین لە هەموو کۆمەڵگە، بە جارێک هەموو دونیا بە دیار ژیانی تایبەتی تۆوە دادەنیشن و چاوت لێ دەکەن و هەندێک جاریش پێت پێدەکەنن، بەڵێ ئەمە کەسابەتی بەناو ڤلۆگەرە تازەکانە.
ڤلۆگەرەکان خۆیان سەرێکی کێشە و کارەساتەکەن، ئەوسەری کێشەکە خودی کۆمەڵگەیە کە بە هۆی ئەمانەوە خەڵک ژیانێکی زۆر نموونەیی دەکەوێتە بەر چاو، ژن دەکەوێتە بیانوو لە پیاو و، پیاویش دەکەوێتە بیانوو له ژنەکەی، مناڵ دەکەوێتە بیانوو لە دایک و باوکی، لافاوێک کێشە و تێڕوانینی هەڵە بۆ ژیان و ژیانکردن دروست دەبن بە هۆی نماییشی ساختەی چەند کەسێکەوە.
بۆ ئەوەی ژیانت لێ نەشێوێت، نماییشی ساختە ژیان لە خۆت و خێزانەکەت تێک نەدات، باشترین چارەسەر بریتییە لە بایکۆتکردنی ئەم کەسابەتە ماڵ وێرانکەرە.

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Thu, 24 Jul 2025 18:31:34 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Wed, 23 Jul 2025 09:27:39 +0300
نموونەی خانمی باوەڕداری بەشکۆ

برسیمانە ؟ بەڵێ زۆر ...
ماندووین ؟ بەڵێ زۆر...
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئێمە تووڕەین، یان ناڕەزاین لە قەدەری پەروەردگارمان.
هەرگیز متمانەمان بە پەروەردگاری ئاسمان لەدەست نەداوە.
ئێمە برسی دەبین بەڵام کوفر ناکەین.
خەمبار دەبین بەڵام نائومێد نابین.
گومانی باش بە خودا دەبەین.

https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001764808370 Tue, 22 Jul 2025 21:39:48 +0300
بۆ ئەوەی هەست بە دڵتەنگی و بێزاری نەکەیت بەهۆکاری ئەو ڕووداوە نامۆیانەی کە ڕۆژانە لە چوار دەورت ڕووئەیەن، پارێزگاری بکە لە زیکر و نوێژەکانت و پاڕانەوە وخوێندنی قورئان بە تێڕامانەوە، ئەوانە باشترین دەرمانێکن بۆ ئارامی دڵ ودەروون و ئاسودەبوون ، خراپترین کارێکیش بکەیت سەرقاڵ بوون بە هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژگارەوە کە لەدڵتەنگی وزیادکردنی ترس شتێکی زیاترت پێ نابەخشێت!

" أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ".


https://t.me/diykabaeha
Подробнее
]]>