Лента постов канала بەکورتى (@ba_kurty) https://t.me/ba_kurty بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى ru https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Tue, 19 Aug 2025 22:20:10 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Tue, 12 Aug 2025 22:02:23 +0300
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Mon, 11 Aug 2025 15:09:51 +0300
بۆ مانەوەی ملیۆنان ساڵ لە ناو گۆڕدا چی بكەین؟
ئایا ئەوانەی لە ماوەی هەزاران ساڵی پێشوودا مردوون چی دەكەن لەناو گۆڕەكانیاندا، كەوابوو تۆ ئەگەر بمریت و بەتەنها لەنێو گۆڕەكەتدا بۆ ماوەی سەد هەزار ساڵ چی دەكەیت؟
ناشزانیت كەی ڕۆژی دوایی دێت؟
ئێستا ڕێگاچارەیەكتان پێ دەڵێم كە من خۆم زۆر سوودم لێوەرگرتووە و لە خواپەرسیتییەكانمدا زۆر جەختی لەسەر دەكەمەوە...
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە گۆڕ ترسناك و سامناكە،،، بێگومان بۆ جگە لە پیاوچاكان...
بۆیە بیرم لەوە كردەوە كە چی بكەم لەنێو گۆڕەكەمدا ئەگەر بمرم و بۆ ماوەی بۆ نمونە سەد هەزار ساڵ تێیدا بم و هێشتا قیامەت بەرپا نەبێت؟!!
ئایا بیرت لە تەمەنی خۆت كردۆتەوە؟؟؟
بەزۆری نەخێر
بۆیە بەم شێوەیە كردەوەكانم ڕێكخست:
بەدڵنیاییەوە من دەمرم... گۆڕێكی تاریك و تەسك و بەتاڵ چاوەڕێشم دەكات و لەپێشمە...
ئەم گۆڕە بەدڵنیاییەوە پێویستی بە نێوماڵە و ئاوەدانكردنەوە هەیە...
بۆیە هەموو إستغفارێك كە دەیكەم وا دەزانم دەینێرم بۆ نێو گۆڕەكەم و ئەوێی پێ ئاوەدان دەكەمەوە و لەوێ چاوەڕوانم دەكات بۆ ئەوەی هەركات گەیشتمە ئەوێ لەوێ هاوەڵێتیم بكات و بەتەنها نەبم...
سوێند بە خوا گاڵتە ناكەم...
وا من خەریكم ناوماڵەكەی گۆڕەكەم وردە وردە بونیاد دەنێم و پڕی دەكەمەوە...
ئەم سوچەی گۆڕەكەم بەتەواوی بە هەزاران زیكر و تەسبیحات ئاوەدان دەكەمەوە و دەڕازێنمەوە...
ئا لەوێدا لەبەشی سەرەوەی سەرم كە دامدەنێن لەنێو گۆڕدا بەلانی كەم پێویستی بە 300 خەتمەی قورئان هەیە...
هەر ڕكاتێك نوێژ كە دەیكەم وەكو ڕەصیدێك لەنێو گۆڕەكەمدا دایدەنێم...
هەموو بەجێم دەهێڵن و دەگەڕێنەوە نێو ماڵ و منداڵی خۆیان...
دەستدەكەنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان و ئەمەش سوننەتی ژیانە...
ئەوە منم كە بەتەنها بۆ ماوەی هەزاران و بگرە ملیۆنێك ساڵ دەمێنمەوە كە تەنها خوا دەزانێت...
كەوابوو من پێویستم بە ڕووناكی و دارودرەخت و خورما و میوە هەیە...
بەڵێ پێویستم بەوە هەیە كە گۆڕەكەم بكەم بە باخچەیەك لە باخچەكانی بەهەشت...
ئەی چی بكەم؟؟؟
بیر لەوە دەكەمەوە كە زیكر و قورئان و نوێژ و صەدەقە هەموو لە چواردەورمدان و پێكەوە قسە دەكەین و پێدەكەنین...
بیرلەوە دەكەمەوە كە بەخشین لەپێناوی خوادا وەكو شەهیدەكان وەهان و هیچ ترس و خەمێكیان لەسەر نییە
لە دونیادا لەزۆر شت دەترسی:
لەوە دەترسی ئەم قەیرانە درێژە بكێشێت...
دەترسیت پارەكەت بەشت نەكات...
لە نەخۆشی دەترسیت...
لە لەدەستدانی برا و هاوڕێ و دراوسێ و دۆست و خۆشەویستانت....
كەوابوو ببەخشە بۆ ئەوەی نەترسیت....
بەڵام شتێك هەیە كە دەبێـت بیری لێ بكەیتەوە ئەویش ئەوەیە هەموو ئەو كردەوە چاكانە كە دەينێریت دەبێت تەنها بۆ خوا بێت و بەهۆی غەیبەت و حەسوودی و تاوانەوە نەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكی كردەوەكانمان ببەن و تەنها پشكی ئێمەش خەم و خەفەت و دڵتەنگی بێت و هەر ئەوە بەشمان بێت.
بۆیە ئامۆژگاری من بۆ ئێوە ئەوەیە كە زۆر كردەوەی چاك بۆ نێو گۆڕتان بنێرن و لە ژیانتاندا بۆ قیامەتتان بژین. ڕۆژێك دێت بیری ئەم قسانە دەكەیت و پێدەچێت منت بیركەوێتەوە و سوپاسیشم بكەیت لەوێ بۆیە زیاتر لە دونیات گرنگی بەوێ بدە.....
وەرگێڕانی: ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
-------------------------------
#بەكورتی (667)
https://t.me/ba_kurty
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Sat, 09 Aug 2025 12:05:59 +0300
بابەتی نوێ لە ماڵپەڕی بەهەشت
نۆیەم : ئەو کاتانەى کە قەدەغەیە نوێژى تیا بکرێ
بەشی یەكەم: دیاری كردنی كاتە نەهی لێكراوەكان
بەشی دووەم: حوكمی نوێژكردن لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا
بەشی سێیەم: حیكمەتی نەهی كردن لە ئەنجام دانی نوێژ لەكاتە نەهی لێكراوەكاندا
ئەم لینكە بكەرەوە
https://ba8.org/Besh/116
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Fri, 08 Aug 2025 21:55:43 +0300
مژدە ... مژدە ... مژدە
خوشک و برایانى بەڕێز : إن شاء الله هەفتەى داهاتوو خولی چواردەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) ڕادەگەیەنین کە پێشبڕكێیەكی تایبەت دەبێ و بەبێ تاقیكردنەوە ناوت دەچێتە تیروپشكەوە.
چاوەڕوان بن
https://t.me/ba_kurty
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Sat, 02 Aug 2025 21:44:13 +0300
شێوازی سوجدەی سەهـو

یەكەم: ژمارەی سوجدەكان
سوجدەی سەهو دوو سوجدەیە والمناوی وشمس الدین حەتتابیش لە البساگی یەوە یەكدەنگیان لەسەری گێڕاوەتەوە.

دووەم: چۆنێتی سوجدەی سەهو
سوجدەی سەهو هەروەكو سوجدەی ناو نوێژە لەڕووی شێواز و زیكرەوە و ئەمەش لای شافعیەكان و حەنبەلیەكان دەقی لەسەر هاتووە و وتەی ابن باز و ابن عوسەیمینشە.

سێ یەم: تەحیات لەدوای دوو سوجدەكەی سەهو
تەحیات خوێندن دوای بردنی هەردوو سوجدەی سەهوو نییە و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و وتەیەكیشە لا ی مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە و ابن باز و ابن عوسەیمینە.

چوارەم: سەلامدانەوە دوای سوجدەی سەهو
سەلام دانەوە لە سوجدەی سەهو شەرعیە ورێگەپێدراوە و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.

پێنجەم: وتنی الله أكبر بۆ سوجدەی سەهو
وتنی الله أكبر بۆ سوجدەی سەهو وە بەرزبوونەوە لێی شەرعیە و رێگەپێدراوە و نەوەوی و ابن رجب یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.

شەشەم: شوێنی سوجدەی سەهو پێش سەلام دانەوەیە یان پاش سەلام دانەوە؟
زانایان لەسەر ئەو بابەتە راجیاوازن بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: ئەگەر بەهۆی كەمكردنەوە سوجدەی سەهوی برد ئەوا پێش سەلام دانەوە دەیبات و ئەگەر بەهۆی زیادەكردنەوە بووبێت ئەوا دوای سەلام دانەوە دەیبات و ئەمەش مەشهورە لای مالیكیەكان و وتەیەكیشە لای شافعیەكان و ریوایەتێكیشە لای ئەحمەد و وتەی ابن المونزیر و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە و ابن عوسەیمینە.

بۆچوونی دووەم: شوێنی سوجدەی سەهو بریتیە لە پێش سەلام دانەوە, مەگەر پێش تەواوكردنی نوێژەكەی سەلامی دابێتەوە یان لەسەر گومانی زۆری بونیادی نابێت و ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەی ابن بازە.

دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت
--------------------------
#بەكورتی (٥٦٦)
بۆ زانیاری زیاتر و گرنگ سەبارەت بە ئەحكامەكانی سوجدەی سەهو ئەم لینكە بكەرەوە
https://ba8.org/Besh/113
Подробнее
]]>
https://linkbaza.com/catalog/-1001773392660 Sat, 26 Jul 2025 14:36:09 +0300
ئەمڕۆ شەممە (١) ى مانگی سەفەرە
مانگی (سەفەر) مانگی شووم و خراپە نیە
خوشک و برانی بەڕێز ئێمه ئێستا لە مانگی (سەفەر) داین و هەندێ لە خەڵکی وا تێگەشتون کە ئەم مانگە مانگی شوم و خراپەیە ، بۆیە پێمان باش بوو ئەم چەند زانیارییانە بخەینە بەردەستى ئێوەى بەڕێز سەبارەت بە مانگی سەفەر.

یەکەم: مانگی سەفەر دووەم مانگی کۆچی یە دوای مانگی موحەرەم .
دووەم: بۆیە ناو نراوە بەمانگی سەفەر لەبەر چۆڵ بوونی شاری مەکە لەخەڵکەکەی کاتێ کەلەو مانگەدا سەفەریان دەکرد .
سێیەم: عەرەب دوو تاوان وسەرپێچی گەورەیان لەمانگی سەفەردا ئەنجام دەدا :
1- یاریان پێ دەکرد بەشێوازێک پێش وپاشیان دەخست ، ولەجێگەی مانگی موحەرەم دایان دەنا
2- بەشوم دایان دەنا ، بەشێوەیەک ئەم مانگەیان بەمانگێکی شوم وخراپ دادەنا ، و ئیسلام ئەو بۆچوونەی بەتاڵ کردەوە .
چوارەم: دروست نی یە بەشوم دانانی ڕۆژان وشەوانی مانگی سەفەر ، ئەوە لەکاری سەردەمی نەفامیە وئیسلام بەتاڵی کردەوە .
پێنجەم: بەغەڕ و بەد قودم و شوم دانانی ژن هێنان یاخود سەفەر کردن تیایدا ، یاخود کار کردن لەمانگی سەفەردا ، یاخود واز هێنان لەکار وئەنجام دانی کار وباری شەخسی یاخود حەفلە گێڕان ودابەش کردن خواردن وحەلوا دوای کۆتایی هاتنی بەگومانی ئەوەی شومە ، هەموو ئەمانە لەبابی (طیر)ـەن وڕێگریان لێ کراوە .
شەشەم: مانگی سەفەر وەک باقی مانگەکانی تری خودا مانگی خێر وشەڕ نین ، بەڵکو وەک هەموو مانگەکانی تر خێریان تێدایە وشەڕیشیان تێدایه ، وهیچ کاریگەریەکیان لەسەر قەدەر ودەسەڵاتی خودا نی یە ؛ کاروبارەکان هەموو بەدەستی خودان ، وکەس توانای بەسەریاندا نی یە جگە لەو
حەوتەم: بابەتی ڕەش بینی وشوم وبەبەد قودم دانان جۆرێکە لەهاوبەش بڕیاردان وپێچەوانەی حەقیقەتی تەوحیدە .
هەشتەم: یەکێک لەبەڵگەکانی باتڵی بەشوم دانانی مانگی سەفەر ئەو فەتح و وڵات ڕزگار کردنانەیە کەلەسەر دەستی موسوڵمانان ولەو مانگەدا ڕووی داوە .
----------------------------
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکەش بکەرەوە
https://walamakan.com/3130
Подробнее
]]>