🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
Информация о канале обновлена 20.11.2025.
🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
لەدوای مەرگیشم خۆت بە تاوانم
لەجێی گشت كەسم
هەر تۆی باوانم
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
ئەی ئەوینە دوورەكەی من
لای كێ بڵێم بیرم كردووی
لای كێ بلێم هەموو شەوێ
لەناو دڵما ژیرم كردووی
سروشتی جوانی بانە
بلەكێ
هەنگۆڵە
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
بە تەور و ئاگر ناكەونەوە هێرشی دەكەنە سەرمان
ڕۆژی 13ی گەڵاڕێزان لە شوێن ئاگادار بوونەوەمان لە مەڕ ئاگری دارستانەكانی پشتی درگاشێخان و كانی بەن تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی پاژین، بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بەڕێ بوون.
هاوكات تووشی كەسانێك دەبنەوە كە سەرقاڵی بڕینەوەی دارستانی ئەو ناوچەیەن و لێیان دەپرسن بۆ ئەو دارانە دەبڕنەوە ، هەڵدەكوتنە سەر ئەندامێكی ئەنجومەنەكەمان و پاشان شوێنەكە جێ دەهێڵن و كاتێك شوێنیان دەكەون بۆ جاری دووهەم بە ماشینەكەیان كە داریان باركردووە خۆ دەكێشن بە متۆڕی ئەو ئەندامەی ئەنجومەندا و هەڵیدەدنە خوار و بە سەختی برینداری دەكەن
دوو تاوان لە یەك كاتدا تاوان دژی ژینگە و تاوانی مرۆیی
ئەوە لا كاتێدایە كە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین خۆنەویستانە بە دژی ئاگری دارستانەكاندا دەچنەوە ،كەسانی هەلپەرەست و تاڵانچی جیا لە بڕینی دارستانەكان هێرش دەبنە سەر ئەندامەكانمان
ئەمە تەنها داربڕین نییە، هێرشە بۆ سەر ژیان و هەموو ئەو كەسانەی كە دڵیان بۆ ئەو نیشتمانە لێ ئەدات
@pajinbane
مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە و زمانی دایک
1834 _
بەشێ لە مامۆستایانی ئایینی و بانگخوازەکان بە تایبەت دەمارگیرەکان، پێیان ۆایە کە گوتت بەیانیت باش، ئێوارەباش، شەوباش گوناهێکی گەورە دەکەی و لە دین وەردەگەڕێی، جا بۆ ئەوەی خۆت لەو گوناهە بپارێزی دەبێ بە زمانی عەرەبی بڵێی (سلام علیکم} وشەی سەلامیش لە شەلومی عیبری وەرگیراوە کە جووەکان تا ئێستاش بەکاری دێنن.
خۆ زمانی عەرەبی لەگەڵ قورئاندا لە ئاسماندا نەهاتۆتە خوارێ تا ئەوەندە بە پیرۆزی بزانین، ئەوان لەوە بێ ئاگان کە زمانی قورئان شێوەزارێکی زمانی عەرەبیە و هی خێڵی قورەیش بووە و لەوەتەی عەرەب هەیە ئەو زمانە هەیە و بتپەرستە عەرەبەکانیش هەر بەو زمانە قسەیان کردووە، هەر بەو زمانەش ناویان لە بتەکانیان ناوە و هەر بەو زمانەش عیبادەتی بتەکانیان کردووە
بانگخوازێک دەڵێ من ناوی عەرەبی - اسلامیم لە هەموو منداڵەکانم ناوە، دیارە ئەمە جۆرێکە لە شانازیی..
ڕەنگە ناوەکانیش ابوبکر و عومەر و عوسمان و عەلی و معاویە و فاتیمە و ڕوقیەشی تێدا بێ کە ناوی عەرەبی سەردەمی جاهلیەتن و
هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە تا ناوی پیرۆز بن.
#هەر هەموو ئەم ناوانەش سەدانی دیکەش وەک عبداللە و ئامینە و خەدیجە ..ناوی ئیسلامی نین و تا سەرهەڵدانی ئیسلام، ناوی بتپەرستان بوون،..ئامین یا ئامینە لە خودای میسڕییە کۆنەکانەوە هاتووە (هاموون)، عبدالله ش عبداللاتە..واتە بەندەی (لات) کە یەکێک بووە لە خوداکان و لەنێو کەعبەی پێش ئیسلام قیت کراوەتەوە.
ئەمە جگە لەوەی زۆرینەی ئەم ناوانە نەشیاون بۆ مرۆڤ..گەر موسڵمانی کورد مانای ئەو ناوانە بزانن ئیدی هەرگیز ئەم ناوانە لە منداڵی خۆی نانێن..
(
توولە ماری بۆگەن، جادووگەر، بێچووە مێی حوشتر، بێچوە نێری حوشتر, دێڵە سەگ، نێرەکەر
...)
پابەند بوونی زانا ئایینیەکان و بە پیرۆزی زمانی عەرەبی وا تێ دەگەم لەم فەرموودەی پێغەمبەرەوە هاتبێت کە دەڵێ..
(احبوا العرب، انا عربي، والقرٱن عربي، ولغة اهل الجنة عربي).
واته عەرەبتان خۆش بوێ، من عەرەبم، قورئان بە عەرەبییە، زمانی بەهەشتییەکانش عەرەبییە؟
لێ مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە کە هاوزەمانی نالی بوو،بەر لە نزیکەی دوو سەد ساڵ لە تێکستێکی شیعریدا ، زمانی کوردی بە پیرۆز دەزانێ و بۆ نوسین پەنای بۆ دەبات دەست لە زمانی عەرەبی هەڵدەگرێ کە زمانی پەیامبەر و زمانی قورئان و زمانی بەهەشتییەکانیشە دەفەرموێ:
با بکەین تەبدیلی نەزم و قافیە و ڕەویە و عەرووز
بەو زمانە هیچی تر شیعرم لەبۆ هەڵناستی
بیکەمە کوردی زمانی خۆمە باشی تێدەگەم
خوایە تەوفیقم بدەی من بەندە تۆ مەولاستی
مەلا عەبدوڵڵا شەڕی زمانەکەی دەکات و ئاشکرای دەکات کە ئیدی واز لە زمانی بێگانە دەهێنێ کە مەبەستی زمانی عەرەبییە و دەیگۆڕێ بە زمانی کوردی چونکە زمانی دایکە و باشی لێ تێدەگات. لە خوداش دەپاڕێتەوە؛
(کە لە پڕۆژەی نوسین بەزمانی کوردی و دوور کەوتنەوە لە زمانی بێگانە، سەر بخات!)
مامۆستای ئایینی هۆشیار و نیشتمانپەروەر دەبێ زمانی دایک بە پیرۆزترین زمان بزانێ
مەلا عەبدوڵڵا لە حەج چاوی بە نالی و شێخ عومەری بیارە دەکەوێ، ڕۆژێک بەناو شاری مەکەدا پیاسە دەکەن، چاویان بە قەرەباڵغییەک دەکەوێ، کە نزیک دەبنەوە کۆمەڵێ مەلا کتێبێکیان بە دەستەوەیە بەناوی.. کتاب العباد في ذم الاكراد، واتە کتێبی بەندان بۆ زەمکردنی کوردان. مەلا عەبدوڵڵا پێیان دەڵێ بۆ خۆتان بەو کتێبەوە ماندوو کردووە ، ئەی خودا نەیفەرمووە ان الاکراد اشد کفرا و نفاقا...هەموویان دەڵێن نا بابە خوا فەرموویەتی ان الاعراب اشد کفرا و نفاقا..مەلا عەبدوڵڵاش پێیان دەڵێ: ئەم وەڵامەتان بەسە!!
مامۆستایانی
ئایینی تورک و فارس زمانی دایکیان لا پیرۆزترینە ،تەنانەت
مامۆستایەکی ئایینی تورک لە گوتاری هەینیدا گوتویەتی؛
(هەر کەسێ زمانی تورکی نەزانێ ناچێتە بەهەشت)
---
سەرچاوە:
-مێژووی جەلیزادان:نوسینی نەجیبەخانی جەلیزادە 2011
-ڕوانینێک بۆ قورئان: نوسینی بابان کوردستانی/ نەورۆزی 20
حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە باوکی مەلای گەورەیە (مەلا محەمەدی جەلیزادە)
قوبادی جەلیزادە
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
من گوڵم بۆ تووی باخی ژین و دڵداری ئەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری ئەوێ
#هەردی
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
شەوەزەنگ
له چیرۆکی پێشینیاندا هاتووە:
له وڵاتێکی دوورە دەست، شارێک هەبوو کە هەموو خەڵکەکەی دز بوون.
شەوانە دوای نانوچای هەر کەسێک لە ماڵی خۆی دەهاتە دەرەوە و دەچووە دزی ماڵی یەکێکیتر. نیوەشەو بە کۆلێکەوە دەهاتەوە. دیارە ماڵی خۆیشی دزیی لێی کرابوو. بە ڕۆژیش هەرکەسەو دەچووەوە سەر کار و باری خۆی. ئەوەش تەنیا ناوی کار بوو دەنا هەر دزی و کڵاونان لە سەری یەکتر بوو. بەڵام کەس سکاڵای لەویتر نەبوو. کاتێ گول دەستەبرای پیسە، سکاڵای چی؟
جا کەس نازانێ چۆن و لە کوێ، پیاوێکی ڕۆشنبیر ڕێی کەوتە ئەو شارە و لە ماڵێک نیشتەجێ بوو. کابرای ڕۆشنبیر هەموو شەوێ پاش نان و چا، دیوانی شاعیرانی بە دەستەوە دەگرت و شێعری دەخوێندەوە:
"کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو"
خەڵکی شار ماوەیێک هێچیان نەگوت. بەڵام ئاخری ڕۆژێک چەند پیاوماقووڵیان ناردە لای. وتیان کاکە گیان ئێمە هیچ کێشەیێکمان لەگەڵ هەبوونی تۆ لەم شارەدا نییە، بەڵام مرۆڤ دەبێ خۆی ویژدانی هەبێ، ئێرە کۆمەڵگایە، خۆ نابێ تەنیا بیر لە خۆت بکەیتەوە. کابرا تا نیوەشەو کێشکی ماڵی تۆ دەدا کە بچییە دەرێ. باوێشک گەزێک دەمی پێ دادەچەقێنێ! قڕەی قوڕواق دەبڕێتەوە، بەڵام تۆ هەر لە ژووری و ناچیتە دەرێ! جا ئەو هەژارە بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە. کەچی لەولاش ماڵی خۆی تاڵان کراوە. دەی تۆ خۆت وێژدانت ڕازییە ئەو بێچارە نانی بەیانی نەبێت؟ تکایە گێرەکەمان لێ مەشێوێنە، بۆ خۆتیش خراپە. دەبێ تۆش وەکوو ئەو خەڵکە بۆ خۆت هەوڵێک بدەی؟ لە هاوماڵ بەجێمان سووکی دێنێ.
کابرای ڕۆشنبیر زانی ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەبات. قسەکردنیش بۆ ئەمانە با فێنکەوکردنە و ئاو هەسەوکردن! بۆیە هیچی نەگوت. ئەویش شەوانە پاش نانخواردن دەچووە دەرەوە، بەڵام نەک بۆ دزی. دەچووە سەر پردی قەراخی شار. هەتا شەوگار شەق دەبوو، هەر گۆرانی دەگوت:
"بۆ لای کێ بچم دەس وە زامەوە
کێ دەرمانم کا شەو بە لامەوە"
نەزم و بەزمی شار تەواو تێکچوو. جاران بە پێی ڕەسمی کۆن هەر کەس دزیی خۆی دەکرد، هاوکات دزیشی لێ دەکرا. بەڵام ئێستا، ئەو ماڵەی کە دەبا ڕووناکبیرەکە دزیی لێ بکات، دزیی لێ نەدەکرا. لەولایشەوە ئەو کەسە دزیی خۆی کردبووو. واتە بەو جۆرە چینێکی دەوڵەمەند پێک دەهات.
پاش ماوەیێک بەزمێکی دیکەیش ڕووی دا. ئەوەی کە دەچووە ماڵی ڕووناکبیرەکە شتێکی وای تێدا نەمابوو. لەو لاوە خۆیشی تاڵان کرابوو. چینی هەژار پێکهات و کار لە کار ترازا.
چینی دەوڵەمەند کە تاقەتی دزییان نەمابوو، زانییان ڕێگای باشتریش بۆ دزی هەیە. فەقیرەکانیان بەکرێ دەگرت هەتا دزییان بۆ بکەن. لەو لاشەوە تەواو برسی و پەڕپووتەکانیان دەکردە دارەدەست کە بەر بە باقی برسییەکان بگرن کە ڕوو نەکەنە ماڵە دەوڵەمەندان.
دزە دەوڵەمەندەکان هەتا دەهات دەوڵەمەندتر دەبوون و برسییەکانیش برسیتر.
دەوڵەمەندان کە بەشە دزییان دەگەیشت و پێویست نەبوو بە سەر پەرژینان بپەڕێنەوە، شەوان دەچوونە سەر پردەکە و خۆیان بە ڕووناکبیر پیشان دەدا. باسی شیعر و مووسیقایان دەکرد. باسی ئایین و مێژوویان دەکرد. باسی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان دەکرد. بەڵام جیاوزاییان لەگەڵ کابرای ڕووناکبیر ئەوە بوو کە ئەمان هەر دز بوون. دزی مل ئەستوور، بێحەیاتر لە مریشکی ئاشەوان. جاران بە گەوڕی گاوان ڕازی بوون، ئێستا بە تاڵانکردنی شارێک تێر ناخۆن...
دۆخی شار تەواو شێوا بوو.
ڕۆژێک تەرمی ڕووناکبیری لەبرسان مردوو لە قەراخی پردەکە دۆزرایەوە. بەبێ کفن، بەبێ دەنگ ناشتیان.
ئیتر لەو شارەدا لەوە بەدوا کەس باسی دزیی نەدەکرد. لە باتی دزی دەوڵەمەند و دزی برسی وشەی دارا و نەدار ئاسانتر دەهاتە سەر زار.
ئیتالۆ کالڤینۆ / محسن ابراهیم
خوێنەری خاوەنبیر!
دزی کردن تەنیا ئەوە نییە بە دیواری خەڵکیدا سەربکەوی. ئێمە مانای وشەکانمان دزی. مانای ئیش و کارمان دزی. بڕواکانمان دزی. متمانەمان دزی...
ئەو کاتەی کە دکتۆرێک لە خەستەخانە نەخۆشێکی دەرمان نەکرد و وتی ئێوارە وەرە نووسینگەی خۆم، کاتێ بەرپرسێک بەڵێنی دا و جێبەجێی نەکرد، کاتێ بازەرگانی ئێمە لە چین ئەوەی خراپ بوو دای بە مارکی چاک درووستیان کرد....
دەبا دزیی کردن تەنیا ئیشی دزان بێت.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٨/٠٦
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
"ئەلبێرت کامۆ" لە نامەیەکا بۆ ماریا کاسارێس دەنووسێت:
" لەگەڵ تۆدا باشتر هەناسەم دەدا، کەمتر ڕقم لە شتەکان بوو، سەربەستانە سەرسام بووم بەو شتانەی کە شایەنی سەرسام بوون بوون، شتی زیاترم قبوڵ کرد، لەگەڵ تۆ فێری ژیان بووم.."
🆔 @zsirwa
🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.
Наш сайт использует cookie-файлы, чтобы сделать сервисы быстрее и удобнее.
Продолжая им пользоваться, вы принимаете условия
Пользовательского соглашения
и соглашаетесь со сбором cookie-файлов.
Подробности про обработку данных — в нашей
Политике обработки персональных данных.