🤍« بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ »🤍
پاك و بێگەردی بۆ خودای گەورە و میهرەبان..!!
➳ ˹ 𝐐𝐔𝐑𝐀𝐍 ˼
➳ ˹ 𝐏𝐇𝐎𝐓𝐎 ˼
➳ ˹ 𝐕𝐈𝐃𝐄𝐎 ˼
𝐍𝐞𝐱𝐭 𝐜𝐡𝐚𝐧𝐧𝐥𝐞 ➳ @shawne_ramzan
Информация о канале обновлена 05.10.2025.
🤍« بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ »🤍
پاك و بێگەردی بۆ خودای گەورە و میهرەبان..!!
➳ ˹ 𝐐𝐔𝐑𝐀𝐍 ˼
➳ ˹ 𝐏𝐇𝐎𝐓𝐎 ˼
➳ ˹ 𝐕𝐈𝐃𝐄𝐎 ˼
𝐍𝐞𝐱𝐭 𝐜𝐡𝐚𝐧𝐧𝐥𝐞 ➳ @shawne_ramzan
یاسا پەروەردەییەکان بۆ پەروەردەی نەوەکان لە ژێر ڕۆشنایی غەززەدا
١. فێرکردنی یەکخواپەرستی و عەقیدە، چونکە هیچ شتێک وەک عەقیدەی پتەو و ئیمانی دامەزراو کەسایەتی مرۆڤ بەهێز ناکات.
٢. پەیوەستکردنیان بە قورئان و سونەت و لەبەرکردنی فەرموودە و شارەزایی ژیانامەی پێغەمبەر ﷺ .
چاندنی خۆشەویستی قورئان هاندان لەسەر نوێژ بە کۆمەڵ لە مزگەوتدا.
٣. ڕاهێنان و فێرکردنی ئارامگری پشتبەستن بە خوای گەورە لە حاڵە ناخۆش و سەختەکاندا.
٤.بەشداری پێکردنیان لە بەرنامە و پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئان و....هتر.
٥. پەروەردەکردنیان لەسەر بەها و ئەخلاق و ئادابە باڵاکان.
٦. ڕێزگرتنی دایک و باوک و پەیوەندی خزمایەتی (سیلەی ڕەحم).
٧. ئاگادارکردنەوەیان لە سیفەتە لادەر و ڕوخێنەرەکان.
٨. ئاڕاستەکردنیان بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێی باش.
٩. ڕێزگرتنی مامۆستا و زانایان.
١٠. ڕوونکردنەوەی گرنگی حیجاب و باڵاپۆشی و پاکیزەیی.
١١. هاندانیان لەسەر چاکەکردن لەگەڵ خەڵک و یارمەتیدانیان لەسەر چاکە.
١٢. هاوسەنگی و دووربوون لەسەر توندڕەوی و پەڕگیری.
١٣. چاندنی خۆشەویستی مزگەوتی ئەقسا لە دڵیاندا.
١٤. چاندنی هەستی نیشتیمانیی و خۆشەویستی خاک و وڵات و ئینتیما بۆی.
١٥. چاندنی هەستی خۆڕاگری دژی داگیرکاری و داگیرکەران.
١٦. هاندانیان بۆ فێربوونی بەهاناوەچوونی لە ناکاو( بەهاناوەچوونی تەندروستی).
١٧. بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ گەیاندنی دۆزی ڕەوا.
١٨. شارەزاکردنیان و زانیاری پێدانیان دەربارەی داگیرکاری و جۆرەکانی داگیرکاری.
١٩. هاندانیان لەسەر کاری خێرخوازی و خۆبەخشی.
٢٠. کۆنتڕۆڵکردنی نەفس لە کاتی توڕەیی و کاتە سەختەکاندا.
٢١. هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی هەر لە بچوکییەوە.
٢٢. مامەڵە جوانی لە کاتە سەختەکاندا.
٢٣. بەهێزکردنی هەستی متمانە بەخۆبوون.
٢٤. ڕاهێنانیان لەسەر توانای بڕیاردان و هەڵگرتنی سەرەنجام و بەرپرسیارێتییەکەی.
٢٥. گەشەپێدانی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ترس و دوودڵی و قەلەقی و دڵەڕاوکێیی.
٢٦. ڕاهێنانیان لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ شۆکبوون و سەدمە و جەنگ و ناڕەحەتییەکانی.
٢٧. یارمەتیدانیان بۆ بیکردنەوەی ئەرێنی و گەشبینی.
٢٨. بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک و برا و خوشک.
٢٩. فێرکردنی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە و گرفت.
٣٠. گرینگیدان بە تەندروستی، چونکە عەقڵی ساغ لەناو جەستەی ساغدایە و تێکۆشان و جیهادی کاریگەر بە جەستەی ساغ دەکرێت.
٣١. بەشداری پێکردنیان لە هەندێ بڕیاری ناو خێزان، بۆ بەهێزکردنی کەسایەتییان.
٣٢. هاندانیان بۆ خوێندنەوە و بەدواداچوون و.... هەتا لە ساتە سەختەکانیشدا.
دەرسی دوازدەیەم:
لێکدانەوەی فەرموودەی دوازدەیەم لە چل فەرموودەکەی پێشەوا نەوەوی.
شیکردنەوەی زانستی فەرموودە:
https://youtube.com/playlist?list=PLY7bLg1joY2iGavZncvdhb7-FLfw9yB9R&si=J_hv9RXvgbEHIRmd
شیکردنەوەی قەسیدەی بوردە:
https://youtube.com/playlist?list=PLOVIvq3vOS2XnGyFHwOfV2Xo499DExMYy&si=TgCXkrJ_Z_Irf3uH
ڕوونکردنەوەی کتێبی :"تكفير أهل الشهادتين "
#ئاگاداری
سلام علیکم
ئەم پێنج شەممەیە لەسەر هەینی چاوەڕێی لایڤ بن بۆ پێدانی مۆڵەت لە پەرتووکی:
- تکفیر اهل الشهادتین
- رحمة المغيث في علم الحديث
- قصيدة البردة
🔴 تکایە لەبیری مەکەن، بەژداربووانی ئەم سێ وانەیە ئاگاداربکەنەوە.
لێرە:👇
https://t.me/RoshnaiSunat
وانەی دووەم لە ڕوونکردنەوەی کتێبی : تيسير مصطلح الحديث
الخبر الآحاد / المشهور / العزيز / الغريب
ڕۆڵی ژنان لە غەززە
حەماس ڕۆڵی ژنی کورت هەڵنەهێناوە لەوەی کە وەک دایک یان وەک هاوسەر ڕۆڵ بگێڕێت، بەڵکو چەندان ڕۆڵ و پێگەی تری داوە ڕەخساندووە، لەوانە:
١. ژن وەک دایک ڕۆڵی زۆر گەورە دەگێڕێت، بەشێوەیەک هەر لە منداڵیەوە کار دەکەن لەسەر ئەوەی بەها ئیسلامییەکانیان تێدا بچێنن، هەروەها ڕووحی جیهاد و بەرگری و فیداکاری و ئارامگری و قەزا و قەدەر و ڕۆژی دوایی و پلەی شەهیدی و قوربانیدان لە پێناو خودا و خاک و خەڵک بکەنە بنەما و یاسا لەلایان، هەروەها ناردنیان بۆ مزگەوت و نوێژی بەکۆمەڵ و وانەی ئیسلامی.
٢. ڕۆڵی لە بواری بانگەوازدا، بۆ نمونە: وانە وتنەوە له مزگەوت و سەنتەر و ماڵەکاندا و پەروەردەکردنیان لەسەر عەقیدە و ئەخلاقی ئیسلامی و جیهاد و موقاوەمە و....هتد
٣. ڕۆڵی ژن لە بواری کۆمەڵایەتی و ئینسانیدا، بۆ نمونە: چاودێری خێزانی شەهیدان و خاوەن دیلەکان، کاری خێرخوازی بۆ هەژاران و زیانلێکەوتوان و پێدانی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی.
٤. لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە، لەو ڕووەشەوە ڕۆڵی زۆر دەگێڕن، لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی تاوانەکانی داگیرکەر، هەروەها بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی خەڵک و هاندانیان لەسەر خۆڕاگری.
٥. لە ڕووی سەربازییەوه، بۆ نمونە هاوکاریکردنی هاوسەران و پشتگیری کردنیان و فەراهەمکردنی ئارامگە و پاراستنی نهێنی، هاوکات لەگەڵ بەشداری ڕاستەوخۆ، بۆ نمونە چەندین کردەی ئیستیشهادیان ئەنجامداوە.
٦. لەڕووی سیاسی، لە ڕووەشەوە هەمیشە لە مەیداندا بوونە، بۆ نمونە: چوونە ناو ئەنجومەنی یاسادانان و....هتد
٧. لە ڕووی خۆڕاگری و ئارامگری لەسەر ناڕەحەتی و ئابڵوقە و ئازارەکان، بۆ نمونە جێنەهێشتنی خاک. سەرباری بۆردومان و کوشتن و بڕین و. ....هتد.
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.