لاپەرەی رۆژدا فۆلکلۆر🌼🍃
جێم نیە تیا بسرەوم ...
خاکم بەسەر بێ لانە خۆم🍷
هماهنگی تبلیغات : rojdafolkloor@
Информация о канале обновлена 02.10.2025.
لاپەرەی رۆژدا فۆلکلۆر🌼🍃
جێم نیە تیا بسرەوم ...
خاکم بەسەر بێ لانە خۆم🍷
هماهنگی تبلیغات : rojdafolkloor@
🎵کەماڵ فەدەوی | تەنیا و بێکەس
✨ @rojdafolklor
هەرچی درەختە گڕی تێ بەردەن
پەپوولەی هیوای من ناسووتێنێ
بای پاییز هەمووی بەجارێ هەڵکەن
ئەم خونچە وردەی من ناوەرێنێ
چۆن ئەو ڕۆژە ئەیبینم هەڵات
ئاواش دڵنیام ئەگەین بە ئاوات
"کامران موکری"
✨ @rojdafolklor
یەکێک دەبێته "لارا دزەیی" ( کچی هونەرمەند هۆمەر دزەیی) دیزاینێری بەناوبانگی جیهان لە بواری جلوبەرگدا، لە فستیڤاڵ و فەشنشۆە بەرچاو و گرینگەکانی دنیادا بەباشترین و ڕێکوپێکترین دیزاین، ڕەسەنایەتیی و فەرهەنگی گەلەکەی خۆی بە جیهانیان نیشان دەدات، یەکێکیش دەبێت بە خانمی x کە بەهۆی کاڵفامی و کۆیلەبوون لای وایە ئەگەر دەرپێکەی تا سەر ئەژنۆی بێت و شان و ملی وەدەرخات و بەگشتی دیزاینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی تێک بدات، ئەوا باکلاستر و بەڕۆژ و ئاپدەیتترە!
🎵شەهرام مەنسووری | شەو هات
هۆنراوەی مامۆستا "نالی"
✨ @rojdafolklor
ئینسانم. ژیانم پێ خۆشە. پێم خۆشە لە شاری ئاوەدان، لە شەقامی پاکوخاوێن لەگەڵ خۆشەویستان بگەڕێم؛ پێم خۆشە لە ژووری گەرموگوڕ لە سەر نوێنی نەرم وەرکەوم؛ پێم خۆشە سەر وە باسکێکی نەرمونۆڵ بکەم؛ پێم خۆشە کام خۆراک خۆشە لە پێشم بێ؛ پێم خۆشە کام شەراب چاکە لە جاممدا بێ؛ دەمەوێ سەما و هەڵپەڕینی نازداران تەماشا بکەم؛ دەمەوێ جوانترین بالە ببینم، بۆ چاکترین ئۆپێرا گوێ ڕابگرم؛ دەمەوێ بەرزترین سەمفۆنیم بۆ لێ بدرێ؛ نامەوێ دەربەدەر و سەرگەردان بم، بەتەنێ بە کێو و شاخاندا بگەڕێم، لە ئەشکەوت و زەندۆڵان بخزێم، لە سەر بەردی ڕەق بنووم، قۆنداغی ڕەق و ساردی تفەنگ بکەمە سەرین، نانی وشک و کەڕوواوی بخۆم، ئاوی سوێر و گەرم بخۆمەوە؛ پێم خۆش نییە لاقەفرتە و چنگەکڕەی نیوەگیانان ببینم، خوێن و فرمێسکم وە بەر چاو بکەوێ؛ پێم خۆش نییە بە تەقەی تفەنگ و گرمەی تۆپ و هاڕەی تەیارە ڕابچەنم؛ بەڵام چ بکەم، کوردم، ئەمانە هەموو و تەنانەت کوژران و کوشتنم پێ لە کۆیلەتی خۆشترە.
✍مامۆستا هێمن، ۱۳۵۲/۱۱/۳
✨ @rojdafolklor
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.