کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
Информация о канале обновлена 01.10.2025.
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
هەموو ئەشکەوتەکان تاڕیک و بەرتەنگن ، تەنها کەهفەکەی ناو قورئان نەبێت کە هۆکاری نورو ڕۆشناییە لەنێوان هەردوو جومعەکەدا ...
لەدەستی مەدەو بیخوێنه...
: ئایە دروستە بۆ پیاوەکەم سەما بکەم لەماڵی خۆم دور لەچاوی نامەحرەم ؟
وەڵام : هەر شتێک ببێتە هۆکاری ڕاکێشانی سەرنجی پیاوەکەت دروستە بەمەرجێک له سنوری شەرع لانەدات ئەم شتە ، سەما کردنیش یەکێکە لەوشتانەی کە حەڕام نیە بۆ پیاوەکەت بەڵام بەچەند مەرجێک لەوانە :-
- بەبێ گۆرانی و مۆسیقا .
-سەماکە نابێت تایبەت بێت بەفاجرو خراپەکارەگۆرانی بێژو ڕاقیسەکان .
-نابێت نامەحرەم بیبینێت .
- نابێت تەسویربکرێت .
-نابێت لەبەرچاوی منداڵ و خوشک و برابێت
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارە واز لێهێنان و تەرکردنی باشترە چونکە لەوەیە سەربکێشێت بۆ کێشەی گەورە وەک ئەوەی پیاوەکە گومانی خراپ ببات بەخێزانی یا دڵی لێی پیس بکات هەر بۆیە ئامۆژگاری کەس ناکەین ئەم کارە بکات گەرچی بۆ پیاوی خۆشی بێت .
https://t.me/ahkamani_afratan
کەتاوانت کرد بەکەسی مەڵێ پەردەی نێوان خۆت و خودا هەڵمەدەوە چونکە خودا لێت دەبوریت و ستری خۆیت لەسەر بەردەوام دەکات ...
[ حوکمی لادانی پەڵە چیە ؟ ]
حوکمی لادانی پەڵە یاخود خاڵی ڕەش لەسەر دەم و چاو یا لاشە لەڕێگەی لێزەرەوە ئایادروستە ؟؟
ئافرەتێک پرسیار دەکات دەڵێت کۆمەڵێک وردەخاڵی بچوک لەسەر دەم و چاوی هەیە ، کە ڕێژەکانیان دەگاتە شەش بۆ هەشت دانەی لێک جیاواز و جیا جیا ، پرسیارەکەی ئەوەیە دەڵێت ئایا دروستە ئەم خاڵانە لابدەم لە نەخۆشخانە لەڕێگەی بەکار هێنانی لێزەرەوە ؟
وەڵام :
هیچ ئشکالی تێدا نیە لەلادانی ئەم خاڵانە و دروستە، چونکە ئەوەی باست کرد دەم چاو تێک دەدات و ناشرینی دەکات، وەخەڵکی دور دەکەونەوە لەسەیرکردنی ئەم کەسە .
وە یاسایەک هەیە لەم باسەدا : ئەویش ئەوەیە هەر شتێک بۆ تەجمیل و جوان کاری بێت بۆ لاشەو دەم و چاو حەڕامە، وەهەرشتێکیش بۆ لادانی عەیب و کەم و کوڕتیەک بێت دروستەو ڕێگە پێ دراو حەڵاڵە .
بەڵگەی یەکەم:
لەسەر نادروستیەتی لادانی کەمو کورتی :- پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم - فەرمویەتی : [ لعن الله الواشمة والمستوشمة والواشرة والمستوشرة ] .
واتا : لەعنەتی خوا لەوکەسە بێت کەوا خاڵ دەکوتێت وەئەوەش کەوا بۆی دەکوتێت ، وەلەعنەتی خوا لەو کەسە بێت کەوا ددانەکانی شاش دەکات وەئەوەش کەوا بۆی دەکات .
کەواتە : [ الوشم ] بریتی یە لە کوتانی خاڵ و ڕەنگ کردنی لەسەر جەستە ، وە [ الوشر ] ، بریتی یە لە کەلێن خستنە نێوان ددانەکان و شاش کردنیان ، ئەم دوجۆرە حەڕامە چونکە مەبەست لێی بۆ جوانکاری یە .
بەڵگەی دووەم :
ئەگەر بۆ لادانی کەم و کورتی و عەیبێک بێت دروستە ،چونکە پێغەمەبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- ڕێگەی بەکەسێک دا کەوا لوتی بڕابۆوە ، کەوا لوتێک دروست بکات لە زیو ، ئەویش ئەم کارەی کرد بەڵام دوای ماوەیەک بۆگەنی کرد ، فەرمانی پێ کرد و پێی فەرموو کەوا لوتە لەزیو دروست کراوەکەی بگۆڕێک بە زێڕ .
ئەم نۆرە دروستە چونکە بۆ لادان و پڕکردنەوەی کەم و کورتیەکە بۆیە ئەم یاسایە بکە پێوەر هەر شتێک بۆ مەبەستی جوانکاری حەڕامە بەڵام بۆ مەبەستی لادانی کەم و کورتی و عەیبێک دروست و ڕێگە پێدراوە .
بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە ئەو ئافرەتانەی کەوا خاڵەڕەشەکان یاهەر نیشانەیەک لەسەر دەم و چاو لاشەیان لادەدەن دروستەو ڕێگە پێ دراوە ، بەڵام ئەوانەی کەوا ئەسمەرن یاخود ڕەنگی پێستیان بەلای ڕەشدایە گۆڕینی ئەم ڕەنگە بۆ سپی حەڕامەو ڕێگە پێ نەدراوە ، چونکە دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی گۆڕینی کارەکانی خوا کە مەبەست تەنها جوان کاری بێت .
گەر کەسێک پرسیار بکات بڵێت ئەی چی دەڵێن دەربارەی کەسێک کەوا چاوی خێلە ، ئایا ئەمه جوان کاری یە یاخود لادانی کەم و کورتیە ؟؟
وەڵام : ئەم شتە دەکەوێتە ژێر لادانی کەم و کورتی و عەیبێک بۆیە دروستە .
هەر وەها گەر کەسێک ددانەکانی لارو لێچ بێت ، ئەمەش عەیب و کەم و کورتیە دروستە کەوا ڕاستیان بکاتەوە تا هەموی دەکوێتە ئاستی یەکترو ڕێک دەبنەوە .
ئەم پرسیارە لە لایەک زانای پایە بەرز شێخ ابن العثیمین ڕەحمەتی خوای لێبێت وەڵام دراوەتەوە
https://t.me/ahkamani_afratan
حوکمی خۆکوشتن چیە گەر لەژیان بێزاربم یان ئاستەنگ زۆر بێتە دەمم ؟
وڵام :بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، درود و سەلام لەسەر پێغەمبەری خوا ، وە لەسەر کەسوکار و هاوەلانی وە ئەوانەی کە شوێن رێگای ئەو دەکەون...
خۆ کۆشتن لە تاوانە هەرە گەورەکانە ، وە گەورە ترین جەریمەو خراپەیە ، خوای گەورە حەرامی کردوە لە سەر بەندە کەوا نەفسی خۆی بکۆژێت قال تعالى :{{ ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحيماً [ النساء : ٢٩].
وە پێغەمبەر - سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت - دەفەرموێت:(( هەر کەسێك خۆی نەفسی خۆی بە شتێك بکۆژێت ئەوا بەو شتە سزا دەدرێتەوە تا ڕوژی دوایی ، هەروەها دەفەرموێت : هەر کەسێك نەفسی خۆی بە شتێك بکۆژێت ئەوا بە وە سزا ئەدڕێت تا ڕوژی دوایی، ئاسن بێت یاخود بە شمشێر و بە چەك یاخود هەر شتێکی تربێت .
جا ئەوەی لەسەری پێویستە کە ئاگاداربێت لە کاتی تەنگانەدا کە شتێك بەسەری هات یاخود نەخۆش بکەوێت و هەر ناخۆشیێك بێت ، پێویستە لە خوا بترسێت و ئاگادار بێت لەوەی خۆی بکوژێت و دەستی بچێتە خوێنی خۆیەوە .
فتاوي نور على الدرب حكم قتل النفس .
https://t.me/ahkamani_afratan
ئەهلی سوننە بەڕاستی نامۆن،ئەوانەی ئەهلی سوننەن لەم زەمانە نامۆییەی ئیسلامە.
مجموع الفتاوی لابن تيمية
ئیمامی ئەلبانی رحمە اللە فەرموویەتی:
ئافرەتی پێشین و سەلەفی صالح لەم سەردەمەدا وەک مرواریەک وایە لەناو دەریای قوڕدا،جێگیر بووە لەسەر ڕێی ڕاستی پێشین، دوورن لە هەوا و ئارەزوە بەتاڵەکانی سەردەم.
بە زۆری ئەو کەسانەی لەناودەچن هەڵمەخەڵەتێن،وە خەمبار مەبن بە کەمی ئەو کەسانەی جێگیر بوون(لەسەر ڕێی ڕاست و هیدایەتن)
بێگومان خوای گەورە کەسێکی خوش بووێت جێگیری دەکات،وە ڕوناکیەکی دەداتێ بە ئاسانی بڕوات بەناو تاقیکردنەوەکاندا.
کەواتە جێگیر بە لەسەر پۆشاکی شەریعەت،وە لەسەر بیڕوباوەڕی پاک،وە لەسەر مەنهەجی پێشین،و ئارام بگرە،بێگومان بەهەشت بەدەست نایەت بە ئاسودەیی و ئیسراحەتی جەستە.
قال رسول اللە️ ﷺ :〝بدأ الإسلام غریبا وسیعود غریبا کما بدأ،فطوبی للغرباء. 〞
واتا : پێغەمبەری خوا️ ﷺ فەرموویەتی:ئیسلام بە نامۆیی دەستی پێ کرد ،وە(لە کۆتایدا)دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نامۆیەی کە سەرەتا دەستی پێکردوە ،بەختەوەری و سەرفرازی بۆ نامۆکان .رواە مسلم
نامۆکان ئەوانەن لەناو خەڵکدا پۆشاکیان جیاوازە ئەوانەن ڕێگای سوننەت و تەوحید دەگرنە بەر ئەوانەن دور لەو زۆنگاوە تاڵاوەی کە کەسانێک تێوەی گلاون....
https://t.me/ahkamani_afratan
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.