ئێرە نیشتمانی حەسەن زیرەکە
@chiawan
Информация о канале обновлена 02.10.2025.
ئێرە نیشتمانی حەسەن زیرەکە
@chiawan
یا لەیل یارە بێ مەیلەکەم....
سڵام چۆنن
ئەگەر ئێوەش مەغزتان ئەیتر نایکێشێ بێن چەند دانە گۆرانی گۆێ بگرن تا کەمێ بێخەیاڵی دنیا بن
ئەوە چەند دانە لەو گۆرانیانە وا ئەتانێ بتانخەڵەتێنێ
خەمڕەوێنی ١
خەمڕەوێنی ٢
خەمڕەوێنی ٣
خەمڕەوێنی ٣
#چیاوان
@hasanzirak
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە❤️
شێعری #تاهێر_بەگی_جاف
خوێندنەوە #سوهەیب_عەلی
@hasanzirak
چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات
زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە
بۆیە گریام چەند بەچەند، فرمێسکی خوێنینم نەهات
غەم سەری لێدام و یاریش قەت سەرێکی لێ نەدام
سەبر و هۆشم ڕۆییوە، غارەتگەری دینم نەهات
دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر
خاوەنی ڕووی ئاتەشین و زولفی چین چینم نەهات
دیدە وەک هەوری بەهاران خوێن دەبارێنێ و سەدای
پێکەنینی غونچەیی نەو سەبزە پەرژینم نەهات
گۆی سەرم چەوگانی میحنەت دایە بەر خۆی ڕای فڕاند
وای عەجەب، بۆ شاسواری خانەیی زینم نەهات؟
کەوتمە وەختی مردن و غەم خستمیە حاڵی غەڕغەڕە
کوردی بێ کەس خۆم لە هیچ لایێ سەدای شینم نەهات
#مستەفابەگ (کوردی)
@hasanzirak
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.