ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە
Информация о канале обновлена 03.10.2025.
ئاستانە بزافێکی هزريی سەربەخۆیە
مژدەی سێیەمی ئاستانە بۆ ئێوەی ئازیز
سەرجەم بەرهەمەکانی "مجموعة زاد" بە زمانی عەرەبی، لە کتێبخانەی ئاستانە لەکاتی پێشانگە بەردەست دەبن.
#ئاستانە_Astana
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
سەفتە دۆلارەکانی زانکۆی ئەمریکی
وابزانم زۆربەمان باسی فەندە ملیۆن دۆلارییەکەی سەنتەرەکەی «چۆمان هەردی»مان لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بیستووە، کە بۆ پرسی «جێندەر» و بڵاوکردنەوەی، لە لایەن زانکۆوە لە هەرێمی کوردستاندا وەرگیرابوو. بەڵام ئەمە شتێکی تایبەت نییە بە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، بەڵکوو ئامانج و کاری سەرەکیی هەموو لقەکانی تری زانکۆی ئەمریکییە لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا.
بۆ نموونە، لە زانکۆی ئەمریکی لە میسر و لوبنانیش، لە پڕۆگرامێکدا و لەژێر دوو ناوی جیاوازدا و، بە سپۆنسەری خودی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی، فەندێک دانراوە کە تەواوی خەرجیی ساڵێکی خوێندکاری وەرگیراو لە ئەستۆ دەگرێت، بەو مەرجەی خوێندکارەکە بچێتە نێو کۆرسەکانی جێندەرەوە.
لە کۆرسەکەدا، خوێندکار وانەکانی جێندەر و بنەما لیبراڵییە ئەمریکییەکانی پێ دەوترێتەوە و، لەگەڵیدا ئامادە دەکرێت بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتی و ڕابەرایەتیی کۆمەڵگە بۆ داهاتوو؛ ئەمەش بۆ پێگەیاندنی کۆمەڵێک گەنجی سەرکردەیە کە هەڵگری ئەم بیروباوەڕە ڕۆژئاواییانە بن و، هەوڵی پیادەکردن و چەسپاندنی بدەن لە کۆمەڵگە موسڵمانەکاندا.
ئەمانە و چەندان فەند و مینحەی دیار و نادیاری تر، کە لقەکانی زانکۆی ئەمریکی لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا وەری دەگرن و کاری بۆ دەکەن، ئەوە دەری دەخات کە ئامانجی ئەم زانکۆیانە بڵاوکردنەوەی فیکری ڕۆژئاوا و دروستکردنی پێکهاتەیەکە لە سەرکردەی گەنجی داهاتوو بۆ ئەم مەبەستە.
بە ئامانجگرتنی منداڵی خێزانە دەوڵەمەند و دیارەکانیش، بۆ خۆی باسێکی تری ئەم بەرنامەیەیە.
ئارامی مەلا نووری
کاریگەریی شارستانییەتی ئیسلامی لەسەر دەرکەوتنی کۆلێژ و زانکۆکان شارستانییەتی ڕۆژئاوادا
م. بنار جەبار
#ئاستانە_Astana
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
مژدەی دووەمی ئاستانە بۆ ئێوەی ئازیز
سەرجەم بەرهەمەکانی «دار آفاق المعرفة» لە کتێبخانەی ئاستانە لە کاتی پێشانگە بەردەست دەبن.
چاوەڕوان بن دوو مژدەی دیکە ماوە بۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ...
#ئاستانە_Astana
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
لە كۆتاییدا، پێكەوەژیان جوانە و ئیسلام هێناویەتی و ئیسلامیش پێكەوەژیانی فێری دونیا كردووە، بەڵام وا دەبینم پێكەوەژیان لای خەڵكێك ئەوەیە كەمینە زاڵ بن و سواری ملی زۆرینە ببن، گەر زۆرینەش تەنها قسەیان كرد ونكەیان هات و وتیان ملمان شكا، ئەوە بە پێكەوە ژیان ڕازی نەبوون!
م. عەلی خان
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот
Вы выполнили несколько запросов, и прежде чем продолжить, мы ходим убелиться в том, что они не автоматизированные.