بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
Информация о канале обновлена 22.08.2025.
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
حوكمی زەردی و لێڵی لە دوای پاك بونەوەی ئافرەت لە عادە چیە؟
وەڵام :
كێشەی ئافرەتان لەمەسەلەی عادەدا وەكو دەریایەك وایە و كۆتایی نایات لەهۆكارەكانی ئەو كێشانەش كە ئافرەت شێوەی خوێن و كاتەكانی لێ تێك دەچێت بە هۆی بەكارهێنانی حەبەوەیە.
حەب بەكاردەهێنی بۆ ئەوەی كەوا منداڵی نەبێت.
حەب بەكاردەهێنی بۆ ئەوەی كەوا نەكەوێتە عادەوە.
پێش ئەوەی ئەم جۆرە حەبانە دابێت ئافرەتان ئەو جۆرە كێشانەیان نەبوو ڕاستە ئافرەت لەوە لێی تێك ئەچێت جۆری خوێنەكەی ئەوا لەو كاتەوەی ئافرەت هەبووە ئەوە هەر هەیە بەڵام زۆربوونی ئەو كێشانە بە شێوەیەك جاری واهەیە ئینسان ناتوانێت هیچ بڵێت كێشەكەی چارەسەر ناكرێت كە ئەوەش جێگەی داخە.
[بەڵام عاقیدەیەكی گشتی هەیە ئەویش ئەوەیە:]
ئافرەت هەركاتێك پاك بویەوە دڵنیا بوو لە پاك بونەوەی كە خوێنی نەماوە مەبەست لە پاك بوونەوە لەخوێنی عادە بریتی یە لە ئاوێكی سپی كە ئەو ئاوە سپیەی بینی لە دوای عادەكەی مانای وایە پاك بوەتەوە لە دوای ئەوە ئەگەر لێڵیەك یا زەردیەك ببینێت یان دڵۆپێك خوێن یاوەكو تەڕییەك ئەوانە هیچی بە خوێنی (حیض)عادە حیساب ناكرێت مەنعی نوێژ ناكات مەنعی ڕۆژوو ناكات مەنعی چوونە لای مێرد ناكات لەبەر ئەوەی عادە نیە.
أم عطية ئەفەرموێت: ڕەزای خوای لێ بێ: [كنا لا نعد الصفرة والكدرة شيئا] أخرجه البخار وزاد أبو داود [بعد الطهر] سنده صحیح
ئێمەی ئافرەتان زەردی یاوەكو لێڵی هیچ حیسابێكمان بۆ نەكردوە دوای پاكێتی واتە دوای پاك بوونەوە لە عادەكە ئاوی سپیان بینیوە دوای ئاوەكە ئەگەر زەردیەك یاوەكو لێڵیەك بوبێ ئەوا هیچ حیسابێكیان بۆ نەكردوە واتە هیچ زەرەری نیە بۆی و ئەتوانی نوێژ بكات و ڕۆژوو بگرێـت و بچێتە لای مێردەكەشی.
[بۆیە ئەڵێین:] هەموو شتێك كە لە دوای پاكێتیيەك كە یەقنی ببێت ئەو ئافرەتەكە كە پاك بوتەوە هەر شتێكی تر ڕووبدات (مەبەست پێی جۆری خوێنەكەیە زەرد بێت یان لێڵ بێت) ئەوا هیچ زیانێك بە ئافرەت ناگەیەنێت وە مەنعی نوێژو ڕۆژوو و جوتبونی ناكات لەگەڵ مێردەكەی.
بەڵام ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە كە واجبە لەسەر ئەو ئافرەتە پەلە نەكات هەتاوەكو پاكێكە ئەبینێت چونكە هەندێ لە ئافرەتان پەلە دەكەن هەرئەوەندە كە خوێنەكەی نەما كەمی كرد خێرا ئەچێت خۆی ئەشوات پێش ئەوەی كەوا پاكێكە ببینێت (مەبەست ئاوە سپییەكەیە)
خێزانەكانی صەحابەكان پارچە لۆكەیان ئەنارد كە زەردیەكی پێوە بوو بۆ لای دایكمان عائیشە ڕەزای خوای لێ بێت ئایا پاك بوەتەوە لەعادەیان نا چونكە خۆیان نەیاندەزانی وەڵامی دایكە عائیشە ئەوە بوو ئەیفەرموو پەلە مەكەن هەتاوەكو ئاوە سپیەكە ئەبینن كە ئاوی سپی بینرا ئیتر تەواو پاكبونەوەیە دوای ئەوە ئەگەر بوو ئەوا بە بە عادە حیساب ناكرێت و ئەگونجێ نەخۆشی بێت.أخرجه البخاری
[ فتاوی أركان الإسلام: دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین]
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/Besh-51
---------------------
#بەكورتی (569)
ئایا روقیە دژ و پێچەوانەى پشت بەخوا بەستنە؟
(التوكل) بریتیە لە بەڕاست پشت بەستن بەخوا لە بەدەستهێنانى سوود و دوورخستنەوەى زیان وخراپەدا هاوكات لەگەڵ گرتنەبەرى ئەو هۆكارانەى كە خواى گەورە فەرمانى پێكردوون، وە تەوەكول ئەوە نیە كە تەنها پشت بەخوا ببەسترێت بەبێ گرتنەبەرى هـۆكار، چونكە پشت بەستن بەخوا بەبێ گرتنە بەرى هۆكار تانەدانە لە خواى گەورە وحیكمەتى ئەو، چونكە خواى پەروەردگار ڕووداوەكانى پەیوەست كردووە بە هۆكارەكانیەوە، وە لێرەدا پرسیارێك هەیە:
ئایا كێ لەهەموو كەس زیاتر پشتى بەستووە بەخوا و تەوەكولى كێ لەهەموو كەس گەورەترە؟
وەڵام: پێغەمبەرى خوا ﷺ ، وە ئایا ئەو ئەو هۆكارانەى گرتۆتە بەر كە بەهۆیانەوە خۆى لە زیان وخراپە بپارێزێت؟
وەڵام: بەڵێ، كە دەربچووایە بۆ جەنگ ئەوا قەڵغانى دەبەست كەبەهۆیەوە خۆى لەتیر دەپاراست، وە تەنانەت لە جەنگى ئوحود دا دوو زرێى بەست (جلێكە لە ئەڵقەى بچووكى ئاسن پێك دێت بۆ خۆپاراستن لە تیر وشمشێر دەبەسترێت) هەموو ئەمانە وەكو ئامادەكاریەك بۆ ئەوەى ڕوو دەدات، جا بۆیە بەكارهێنانى هۆكارەكان پێچەوانەى تەوەكول نین، ئەگەر كەسەكە باوەڕى وابێت كە گرتنەبەرى ئەم هۆكارانە تەنها هۆكارێكن و هیچی تر و كاریگەریان نیە مەگەر بە ئیزن و ویستى خواى گەورە نەبێت، جا قورئان خوێندنى مرۆڤ بەسەر خۆیدا یان بەسەر كەسى تردا ئەگەر نەخۆش كەوت ئەوا دژى تەوەكول نیە و ئەو كارەش لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ هاتووە كە ئەنجامى داوە تەنانەت هەردوو سورەتى (الفلق و الناس)ى بەسەر خۆیدا خوێندووە و قورئانیشی بەسەر هاوەڵانیدا خوێندووە كە نەخۆش بكەوتایەن . والله أعلم .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
------------------------
#بەكورتی (568)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕوقیەی شەرعی ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/Besh-17
بابەتی نوێ لە ماڵپەڕی بەهەشت
نۆیەم : ئەو کاتانەى کە قەدەغەیە نوێژى تیا بکرێ
بەشی یەكەم: دیاری كردنی كاتە نەهی لێكراوەكان
بەشی دووەم: حوكمی نوێژكردن لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا
بەشی سێیەم: حیكمەتی نەهی كردن لە ئەنجام دانی نوێژ لەكاتە نەهی لێكراوەكاندا
ئەم لینكە بكەرەوە
https://ba8.org/Besh/116
مژدە ... مژدە ... مژدە
خوشک و برایانى بەڕێز : إن شاء الله هەفتەى داهاتوو خولی چواردەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) ڕادەگەیەنین کە پێشبڕكێیەكی تایبەت دەبێ و بەبێ تاقیكردنەوە ناوت دەچێتە تیروپشكەوە.
چاوەڕوان بن
https://t.me/ba_kurty
Владелец канала не предоставил расширенную статистику, но Вы можете сделать ему запрос на ее получение.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Также Вы можете воспользоваться расширенным поиском и отфильтровать результаты по каналам, которые предоставили расширенную статистику.
Подтвердите, что вы не робот